• English
  • العربية
  • Kurdish
  • Türkçe
football betting online a8406412

باشترین یاریزانەکانی کورد لە تۆپی پێ

لە ئێستادا، یاریزانەکانی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان بە جیهاندا بڵاوبونەتەوە، هەندێ لە یاریزانانی کوردی تۆپی پێ لە خولە بەناوبانگەکانی وڵاتانی ئەوروپا یاری دەکەن و ئاستی بەرز پێشکەش دەکەن، لێرەدا باسی ٥ یاریزان لەوانە دەکەین کە لە خولەکانی دەرەوەدا یاری دەکەن و هەندێکیان بۆ وڵاتانی تر بەشدارییان کردووە.

%D9%86%D9%88%D8%B1%DB%8C f94eefa5

بڕوا نوری

بڕوا حیکمەت نوری لە بەرواری (٢٣\١\١٩٨٧) لە ئێران لەدایک بووە لە بنەماڵەیەکی کوردی باشور کە کۆچیان کردووە بۆ وڵاتی سوید، کاروانی وەرزشی بڕوا لە یانەی ڤاسەلەندس (Vasalunds IF)ی سویدی دەستی پێکردووە پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ یانەی ئەی ئای کەی(AIK) لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا، دواتر خولی سویدی بۆ خوار ١٩ ساڵی بردەوە و گۆڵی لە یاری کۆتایدا تۆمارکرد،

بڕوا لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات و لە ساڵی ٢٠٠٥ یەکەم یاری بۆ تیمی پیشەگەرانی ئەی ئای کەی کرد، دواتر چەند جارێک بە خواستن گوازرایەوە بۆ یانەکانی ئاتڤیدابێرگ و ڤاسبای یونایتد، تا لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆندی لەگەڵ یانەی داڵکورد مۆر کرد و لەوێ بەردەوام بوو هەتا ساڵی ٢٠١٣، لە ١١٦ یاری بۆ یانەی داڵکورد توانی ٣٧ گۆڵ تۆماربکات.

بڕوا بۆ وەرزی ٢٠١٤ پەیوەندی کرد بە یانەی ئۆستەرسەند (Ostersunds FK)ی سویدی کە لە خولی دەرەجە دووی سویدی یاری دەکات، یەکەم یاری لە ئەپریڵی ٢٠١٤ بەژداری کرد و دواتر توانی جێگای خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی بکاتەوە و بوو بە کاپتنی دووەمی تیمەکە، یانەی ئۆستەرسەند ئەو وەرزەی لە پلەی پێنجەمدا تەواو کرد و لە وەرزی دواتردا توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت و سەربکەوێت بۆ خولی نایابی سوید، بڕوا لە خولی نایابدا کاپتنی تیمەکەی کرد و پلەی هەشتەمیان لە خولدا بەدەست هێنا و توانیان ئەنجامێکی مێژووی لە جامی سویدی بەدەست بهێنن بە بەدەستهێنانی نازناوەکە، کە وای کرد سەربکەون بۆ پاڵاوتنەکانی ئەوروپا لیگ.

لە وەرزی دواتردا یانەکەی ئەنجامی باشتری بەدەست هێنا و پلەی پێنجەمی خولیان مسۆگەر کرد، ئۆستەرسەند بوو بە سەردێڕی هەواڵەکان لە هەموو جیهان دوای ئەوەی لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا لیگ لە گالاتەسەرای تورکی و پۆکی یۆنانیان بردەوە و بڕوا گۆڵی لە دژیان تۆمارکرد، بەم شێوەیە بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی ئەوروپا لیگ سەرکەوتن، لەو قۆناغەدا لەگەڵ هەریەک (ئەتلەتیک بلباو’ی ئیسپانی، هێرتا بەرلین’ی ئەڵمانی، زۆریا’ی ئۆکرانی) لە یەک گروپدا یاریان کرد، ئۆستەرسەند لەو گروپەدا بە دووەمی سەرکەوت بە یەکسانی خاڵ لەگەل ئەتلەتیک بلباۆ، بڕوا بوو بە یەکەم یاریزانی عێراقی کە گۆڵ بکات لە ئەوروپا لیگدا دوای ئەوەی گۆڵی بردنەوەی لە دژی هێرتا بەرلین تۆمارکرد، دواتر ئۆستەرسەند لە قۆناغی ٣٢ دا بە ئەرسیناڵ دۆڕا. بڕوا لە ١٢١ یاریدا ١٨ گۆڵی تۆمارکرد و لە ساڵی ٢٠١٨ەوە یاری بۆ بالی یونایتد’ی ئیندەنوزی دەکات.

لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، بڕوا لە ئێران لەدایک بووە لە خانەودایەکی کوردی عێراق، هەروەها لە منداڵیەوە لە سوید گەورە بووە و یاری بۆ هەڵبژاردەی لاوانی سوید کردووە، بەڵام بۆ پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ بڕیاریدا بەژداری بۆ هەڵبژاردەی عێراق بکات، تەنیا یاری فەرمی کە ئەنجامیدا بۆ هەڵبژاردەی عێراق لە ٥ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بوو کە تیایدا یەکەم گۆڵی بۆ عێراق تۆمارکرد.

%D8%AD%DB%95%D9%85%DB%95%D8%AF %D9%84%DB%95 %D8%B3%D8%A7%DA%B5%DB%8C %D9%A2%D9%A0%D9%A1%D9%A1 1 0245c9d2

ژیلوان حەمەد

ژیلوان حەمەد لە بەرواری (٦\١١\١٩٩٠) لەدایک بووە لە وڵاتی ئازەرباینجان لە بنەماڵەیەکی کورد و لە ئێستا لە پێگەی باڵ یاری بۆ یانەی گۆریکا دەکات لە خولی پرڤای کرواتی (نایابی کرواتی)، ژیلوان لە بنەماڵەیەکی خەڵکی ڕانییە لە کوردستانی باشورە و پێشتر ئاوەرەی تورکمەنستان و ڕوسیا بوون تا لە ساڵی ١٩٩٢ لە سوید نیشتەجێ بوون.

ژیلوان لە یانەی فۆروارد (Forward)ی سویدی لە شاری ئۆریبۆ دەستی بە کاروانی وەرزشی تۆپی پێ کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٦ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا یەکەم یاری بۆ تیمی یەکەمی یانەکە ئەنجام داوە لە خولی نمرە سێی سویدی، لە ماوەی دوو وەرزدا ٢٣ یاری ئەنجامدا و ٨ گۆڵی تۆمارکردووە.

حەمەد لە دیسەمبەری ٢٠٠٧ یانەی فۆرواردی بەرەو یانەی ماڵمۆ (Malmo FF) بەجێهێشت، لە ١٧ی سێپتەمبەری ٢٠٠٨ یەکەم یاری خۆی لە خولی نایابی سویدی ئەنجامدا، هەرچەندە تەنیا یەک یاری لە ٢٠٠٨ کرد، بەڵام دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩ سەرکەوتوو بو ٢٠ یاری ئەنجامدا و ٢ گۆڵی تۆمار کرد.

لە ساڵی ٢٠١٠ حەمەد توشی گرژی بوو لەگەڵ هاوتیمەکەی جیمی دورماز کە پێشتریش لە یانەی فۆروارد پێکەوە یارییان دەکرد لەسەر پێگەیی لای چەپی هێڵی ناوەڕاست، لەو ساڵەدا ژیلوان ٢٧ یاری کرد و تەنیا لە ١٠ یاریاندا لە پێکهاتەی سەرەکی بوو کە زۆری یاریەکان لە لای ڕاستی هێڵی ناوەڕاست یاری دەکرد، لە کۆتا یاری ساڵی ٢٠١٠ گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد لە دژی یانەی ماڵبی ئەی ئای ئێف (Mjallby AIF) کە بووە هۆی بەدەست هێنانی نازناوی خولەکە، ڕۆژێک دوای ساڵیادی ٢٠ ساڵەی لەدایکبوونی، لە ساڵی ٢٠١١ حەمەد وەرزەکەی بە پێکان دەست پێکرد و بووە هۆکاری لە سەرەتای خول دوورکەوێتەوە، دوای چاکبونەوەی لە پێکانەکەی بە شێوەیەکی سەرەکی لە پێگەی باڵی ڕاست یاری دەکرد، حەمەد دواتر بەشداری کرد لە پاڵاوتنەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا(Champions League) ٢٠١١-٢٠١٢ و دواتر ماڵمۆ بەشدار بوو لە ئەوروپا لیگ(Europa League)ی هەمان وەرز، لە وەرزی ٢٠١١دا حەمەد بۆندەکەی لەگەڵ ماڵمۆ نوێکردەوە تا کۆتایی وەرزی ٢٠١٣

حەمەد لە وەرزی ٢٠١٢ لە سەرجەم ٣٠ یاریەکەی ماڵمۆ بەشداری کرد و ٦ گۆڵی تۆمارکرد، هەروەها لە زۆربەی یاریەکان کاپتن بوو، لە وەرزەی ٢٠١٣ تەنیا وەرز بوو کە بوو بە کاپتنی سەرەکی یانەکە، بەشداری ٢٨ یاری کرد و ٨ گۆڵی لە خولدا تۆمارکرد، لەو وەرزەدا ماڵمۆ توانی نازناوی خول بەدەست بهێنێت و هەروەها حەمەد نازنای جامی ‘لێنارد جۆهانسۆنس’ی بەرزکردەوە لە ٣\١١\٢٠١٣ ، دواین یاری بۆ ماڵمۆ لە جامی سوپەری سویدی ٢٠١٣ بوو کە ماڵمۆ ٣-٢ لە یۆتۆبۆری بردەوە، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لەو ساڵە بە باشترین یاریزانی ناوەڕاستی ئەو ساڵە هەڵبژێردرا و هەروەها پاڵێوراو بوو بۆ بە نرخترین یاریزانی ساڵەکە.

دوای ماڵمۆ حەمەد یاری بۆ چەندین یانەی تر کردووە لەوانە : هۆفینهامی ئەڵمانی، ستاندارد لیگی بەلجیکی و هامەربای سویدی و لە ئێستاشدا یاری بۆ یانەی گۆریکای کڕواتی دەکات

لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، حەمەد دەیتوانی بۆ هەرسێ وڵاتەکانی : عێراق، سوید و ئازەرباینجان یاری بکات، سەرەتا بۆ تیمی سویدی خوار ٢١ ساڵان دەستی پێکرد و بۆ ماوەیەکیش کاپتی تیمەکە بوو، لە سەرەتایی ٢٠١١ حەمەد ئاشکرای کرد کە داواکاری بێرتی ڤۆتی ڕاهێنەری ئازەرباینجانی ڕەتکردۆتەوە بۆ ئەوەی یاری بۆ ئازەرباینجان بکات.

ژیلوان لە ٢٠١١ بانگهێشتی هەڵبژاردەی سوید کرا و یەکەم یاری لە دژی هەڵبژاردەی بۆتسوانا بوو لە ١٩ی ١ی ٢٠١١ و کۆی گشتی ٨ یاری دۆستانەی بۆ هەڵبژاردەکە ئەنجام داوە. لە ٢٦ی فێبروەری ٢٠١٩ حەمەد ڕایگەیاند پێشوازی دەکات لە بانگهێشت کردنی بۆ هەڵبژاردەی عێراق و بەژداری دەکات.

%D9%84%DB%95 %DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%95%DB%8C %D9%BE%DB%8E%D8%B1%D8%B3%D9%BE%DB%86%D9%84%DB%8C%D8%B3 efaae3a9

عەلیڕەزا بێیرانڤاند

عەلیڕەزا سەفەر بێیرانڤاند گۆڵپارێزیکی پرۆفیشناڵی تۆپی پێیە و کە بە ڕەگەر کوردە، لە ئێستادا یاری بۆ یانەی ئەنتوێرب (Antwerb)ی بەلجیکی دەکات، عەلی ڕەزا لە بەرواری (٢١\٩\١٩٩٢) لە گوندێکی بچوک لە شاری لورستانی ئێران لەدایکبووە ، لە منداڵیدا لە ماڵەوە ڕایکردووە بۆ تاران تا خەونی بوون بە یاریزانی پرۆفیشناڵ بەدەست بهێنیت و لەوێ بۆ ماوەیەک بێ ماڵ بووە.

لە ساڵی ٢٠١١ەوە عەلی ڕەزا یاری بۆ یانەی نەوتی تاران (Naft Tehran) دەکات، بەردەوام ناوی بەسترابۆوە بە یانەی بەهێزی تاران پێرسپۆلیس(Persepolis) بەڵام سەرۆکی یانەی نەوتی تاران ڕێگر بوو لەوەی یانەکە بەجێبهێڵێت، لە یەکەم ساڵی کە بە شێوەی سەرەکی یاری دەکرد نەوتی تاران بەرەو پلەی سێیەمی خولی تاران برد و سەرکەوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بۆ یەکەم جار لە مێژوویاندا، لە ٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٤ لە یاری بەرامبەر تراکتۆر سازی ئەسیستێکی کرد بە هەڵدانی تۆپەکە بۆ نیوەی دووەمی یاریگا، لە کۆتای وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦ بێیرینڤاند دوای کۆتای هاتنی گرێبەستەکەی یانەکەی بەرەو یانەی پێرسپۆلیس بەجێهێشت.

لە ١٦\٥\٢٠١٦ دوای کۆتای هاتنی وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦ خولی ئێرانی، بێیرانڤاند گرێبەستێکی بۆ دوو ساڵ واژۆ کرد، دواتر لە ٢٠١٧ گرێبەستەکەی تا ٢٠٢١ نوێکردەوە لە دیسەمبەری ٢٠١٧ ڕیکۆردی خولی ئێرانی شکاند بەوەی ٧١٨ خولەک گۆڵی لێ تۆمارنەکرا، کە دواتر ئەو ڕیکۆردە شکێنرا لەلایەن حوسێین حوسێینی ، لە ٢٠١٨ پاڵێوراو بووە بۆ باشترین یاریزانی ئاسیا، دوای ئەوەی نەیتوانی بیب اتەوە لەلایەن نوسەرانی تۆپی پێی ئاسیا بە سکانداڵ ناوبرا و بێیرینڤاندیان بە شایستەی بردنەوەی خەڵاتەکە دادەنا، عەلیڕەزا لە وەرزی ٢٠١٨-٢٠١٩ توانی ١٦ یاری تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەک بە باشترین گۆڵپارێز هەڵبژێردرا و بۆ چوارەم جار لە خولەکەدا. لە ٢٩ی ١ی ٢٠٢٠ عەلیڕەزا بۆنی لەگەڵ ئەنتوێربی بەلجیی واژۆ کرد تا لە هاوینی ٢٠٢٠ پەیوەندییان پێوە بکات.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، لە ئەپریڵی ٢٠١٤ بانگهێشتی مەشقێکی کەم و ڕاهێنان کرا لە باشوری ئەفریقیا لە لایەن ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێران کارلۆس کیرۆش، یەکەم یاری کە بەشداری کرد بەرامبەر عێراق بوو لە ٤ جانوەری ٢٠١٥ لە یاریەکی دۆستانەدا، لە کاتی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠١٨، گۆڵپارێزی سەرەکی هەڵبژاردەی ئێران ڤیزای پێ نەدرا بۆ وڵاتی گوام، بەو هۆکارە بێیرانڤاند یەکەم یاری فەرمی بە سەرەکی ئەنجام دا، دواتر هەر لە پاڵاوتنەکاندا بوو بە گۆڵپارێزی سەرەکی بە بەردەوامی لە هەڵبژاردەی ئێران، لە کۆتا یاری گروپەکانی جامی جیهانی ٢٠١٨ ، بێیرانڤاند پەنالتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی گەڕاندەوە و یاریەکە بە بەرامبەر بوون ١-١ کۆتایی هات.

عەلیڕەزا سەفەر بێیرانڤاند گۆڵپارێزیکی پرۆفیشناڵی تۆپی پێیە و کە بە ڕەگەر کوردە، لە ئێستادا یاری بۆ یانەی ئەنتوێرب (Antwerb)ی بەلجیکی دەکات، عەلی ڕەزا لە بەرواری (٢١\٩\١٩٩٢) لە گوندێکی بچوک لە شاری لورستانی ئێران لەدایکبووە ، لە منداڵیدا لە ماڵەوە ڕایکردووە بۆ تاران تا خەونی بوون بە یاریزانی پرۆفیشناڵ بەدەست بهێنیت و لەوێ بۆ ماوەیەک بێ ماڵ بووە.

لە ساڵی ٢٠١١ەوە عەلی ڕەزا یاری بۆ یانەی نەوتی تاران (Naft Tehran) دەکات، بەردەوام ناوی بەسترابۆوە بە یانەی بەهێزی تاران پێرسپۆلیس(Persepolis) بەڵام سەرۆکی یانەی نەوتی تاران ڕێگر بوو لەوەی یانەکە بەجێبهێڵێت، لە یەکەم ساڵی کە بە شێوەی سەرەکی یاری دەکرد نەوتی تاران بەرەو پلەی سێیەمی خولی تاران برد و سەرکەوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بۆ یەکەم جار لە مێژوویاندا، لە ٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٤ لە یاری بەرامبەر تراکتۆر سازی ئەسیستێکی کرد بە هەڵدانی تۆپەکە بۆ نیوەی دووەمی یاریگا، لە کۆتای وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦ بێیرینڤاند دوای کۆتای هاتنی گرێبەستەکەی یانەکەی بەرەو یانەی پێرسپۆلیس بەجێهێشت.

لە ١٦\٥\٢٠١٦ دوای کۆتای هاتنی وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦ خولی ئێرانی، بێیرانڤاند گرێبەستێکی بۆ دوو ساڵ واژۆ کرد، دواتر لە ٢٠١٧ گرێبەستەکەی تا ٢٠٢١ نوێکردەوە لە دیسەمبەری ٢٠١٧ ڕیکۆردی خولی ئێرانی شکاند بەوەی ٧١٨ خولەک گۆڵی لێ تۆمارنەکرا، کە دواتر ئەو ڕیکۆردە شکێنرا لەلایەن حوسێین حوسێینی ، لە ٢٠١٨ پاڵێوراو بووە بۆ باشترین یاریزانی ئاسیا، دوای ئەوەی نەیتوانی بیب اتەوە لەلایەن نوسەرانی تۆپی پێی ئاسیا بە سکانداڵ ناوبرا و بێیرینڤاندیان بە شایستەی بردنەوەی خەڵاتەکە دادەنا، عەلیڕەزا لە وەرزی ٢٠١٨-٢٠١٩ توانی ١٦ یاری تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەک بە باشترین گۆڵپارێز هەڵبژێردرا و بۆ چوارەم جار لە خولەکەدا. لە ٢٩ی ١ی ٢٠٢٠ عەلیڕەزا بۆنی لەگەڵ ئەنتوێربی بەلجیی واژۆ کرد تا لە هاوینی ٢٠٢٠ پەیوەندییان پێوە بکات.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، لە ئەپریڵی ٢٠١٤ بانگهێشتی مەشقێکی کەم و ڕاهێنان کرا لە باشوری ئەفریقیا لە لایەن ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێران کارلۆس کیرۆش، یەکەم یاری کە بەشداری کرد بەرامبەر عێراق بوو لە ٤ جانوەری ٢٠١٥ لە یاریەکی دۆستانەدا، لە کاتی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠١٨، گۆڵپارێزی سەرەکی هەڵبژاردەی ئێران ڤیزای پێ نەدرا بۆ وڵاتی گوام، بەو هۆکارە بێیرانڤاند یەکەم یاری فەرمی بە سەرەکی ئەنجام دا، دواتر هەر لە پاڵاوتنەکاندا بوو بە گۆڵپارێزی سەرەکی بە بەردەوامی لە هەڵبژاردەی ئێران، لە کۆتا یاری گروپەکانی جامی جیهانی ٢٠١٨ ، بێیرانڤاند پەنالتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی گەڕاندەوە و یاریەکە بە بەرامبەر بوون ١-١ کۆتایی هات.

%DA%A9%DB%95%D8%B1%DB%8C%D9%85 %D9%84%DB%95 %DA%AF%D8%B1%D8%A7%D8%B3%D9%87%DB%86%D9%BE%DB%95%D8%B1 639347fd

شێرکۆ کەریم

شێرکۆ کەریم لەتیف لەدایکبووی (٢٥\٥\١٩٩٦) یاریزانێکی کوردی باشورە کە لە ئێستادا بۆ یانەی هەولێر (ئەربیل) لە خولی نایابی عێراق یاری دەکات.

شێرکۆ لە شاری کەرکوک لە کوردستانی باشور لەدایک بووە، سەرەتا لە یانەی ثورە لە شارەکەی خۆی دەستی بە کاروانی وەرزشی کردووە و لە پێگەی هێرشبەر یاری دەکات، دواتر لەلایەن ڕاهێنەری خوار-١٧ ساڵانی عێراق مۆفەق حسێنەوە بینراوە کە بە دوای یاریزانی بەهرەداردا دەگەڕا لە عێراقدا و دوای ئەوەی چاوی کەوت بە شێوازی یاریکردنی، ڕاستەوخۆ بانگهێشتی تیمەکەی کرد ، دواتر هەڵبژاردەی خوار-١٧ ساڵانی عێراق سەرکەوت بۆ پاڵەوانێتی ئاسیای لاوان، یانەکان دەستیان بە پێشبڕکێ کرد بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی شێرکۆ و یانەی هەولێر زۆر هەوڵیدا، بەڵام شێرکۆ بەرەو خواروی عێڕاق ڕۆیشت و ماوەیەکی کەم دوای ئەوە شێرکۆ پەیوەندی کرد بە یانەی شورطە لە بەغداد.

شێرکۆ دوای بەشداری کردنی لە پاڵەوانێتی لاوانی عەرەب لە تونس، توانی ببێت بە باشترین یاریزان و هەروەها گۆڵکاری پاڵەوانێتیەکە بە ٧ گۆڵ، دوای کۆتای هاتنی پاڵەوانێتیەکە بۆندی پرۆفیشناڵی بۆ هات لە ٣ یانەی تونسیەوە، یانەی نەسری سعودیش بەدوای تواناکانیەوە بوو و هەوڵی دا بۆندی لەگەڵ بکات، شێرکۆ یەکێکیش بوو لەو چوار یاریزانەی یانەی ئانژی ڕووسی دەیویست بۆندی لەگەڵ بکات بۆ تیمی خوار-١٧ ساڵان.

شێرکۆ یەکەم بۆندی پیشەگەرانەی لەگەڵ شورطە واژۆ کرد لە ٣٠ دیسەمبەری ٢٠١١ لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا، ژمارە ٣٣ی پێدرا و یەکەم گۆڵی لە ٦ مانگ دوای ئەوەدا بە لێدانی سەر کرد لە یانەی ئەل-مینا، لە وەرزی ٢٠١٢-٢٠١٣ ژمارە ٧ی پێدرا و توانی نازناوی خولەکە لەگەڵ یانەی شورطە بباتەوە، هەروەها وەرزی دواتریش نازناوی خولەکەیان بردەوە.

لە ساڵی ٢٠١٣ دا کاتێک شێرکۆ دوو گۆڵی تۆمارکرد بۆ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیا دژی بەنگلادیش کە لە هەولێر یاریەکە بەڕێوەچوو و عێراق ٦-٠ بردیەوە، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەنگلادیش (ڕێنێ کۆستەر) کە لە هەمان کات ڕاهێنەری ئەکادیمی تۆپی پێی یانەی ئەیاکس’ی هۆڵەندی بوو (Ajax). بە هەڵبژاردەی عێراقدا هەڵدەدات و دەڵێت شایستەی بردنەوە بوون و شێوازی یاریکردنیان لە بەرشەلۆنە دەچوو، دواتر یانەی ئەیاکس داوا دەکات کە شێرکۆ بچێتە یانەکە و ماوەی دوو هەفتە تاقیکردنەوە بکات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەوە بکات، بەڵام بەهۆی کێشەی ڤیزا شێرکۆ ناتوانێت سەردانی ئەمستەردام بکات.

لە کۆتای ٢٠١٤دا، دواجار شێرکۆ ڤیزا وەردەگرێت و بەرەو شاری پاریس دەڕوات، لە چوار یانەی فەڕەنسادا تاقی کردنەوە دەکات یانەکانی : مۆنبیلی، ڤالێنسینیس، مارسیلیا و مۆناکۆ، ڕاپۆرتەکان دەیانوت کە زۆر نزیکە لە بۆند کردن و گەیشتە ئەوەی ڕۆژنامەوانێکی عێراقی دەیوت لەگەڵ یانەی مۆناکۆ بۆ ٣ ساڵ بۆندی کردووە، دواتر لە مانگی ٢ی ٢٠١٥ شێرکۆ بۆندی لەگەڵ یانەی گراسهۆپەر(Grasshopper)ی سویسرا ئەنجامدا و لە تیمی لاوان یاری دەکرد، یەکەم یاری بۆ پیشەگەرانی یانەکە لەبردنەوەی بەرامبەر یانەی ثەنی سویسریدا بوو کە بە یەدەگ بەشداری کرد و ژمارە ٢٥ی پۆشی، لە ٧٩یەمین پاڵەوانێتی ئەستێرە شینەکان/جامی لاوانی فیفا گۆڵی لە یاری کۆتایدا کرد بەرامبەر یانەی وێستهام و خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئەدیداسی بەدەستهێنا وەکو باشترین یاریزانی پاڵەوانێتیەکە، لە مانگی ٧ ی ٢٠١٧ بە خواستن پەیوەندی کرد بە یانەی ڤادزی سویسرا بۆ ئەوەی هەلی زیاتری یاریکردنی هەبێت. لە هاوینی ٢٠١٩ گەڕایەوە عێراق و پەیوەندی کردەوە بە یانەی شورطە و جامی سوپەری عێراقی بەدەستهێنا، ساڵی دواتر گواسترایەوە بۆ یانەی هەولێر و ئێستا لەو یانەیە یاری دەکات

لە ئاستی نێودەوڵەتیدا شێرکۆ دواکەوت بۆ بەشداری کردنی تەواو لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بە هۆکاری هەبوونی کێشە لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێ، کاتێک لەگەڵ تیمی لاوانی عێراق دەبێت لە میانمار بۆ بەژداری کردن لە پاڵەوانێتی خوار-١٩ ساڵانی ئاسیا، ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە لە جێمی دووەم دەیەوێت بەشداری پێبکات و بەڵام یاریدەرەکانی ڕاهێنەر پێی دەڵێن کە شێرکۆ کورسی یەدەگی بەجێهێشتووە و چووە لە شوێنی هاندەران دانیشتووە، دواتر یاریزانەکە دڵنیای دا کە لە کاتێکی باشدا نەبووە و بە هەردوو یاریدەدەری وتووە، شێرکۆ لە هەولێر چاوەڕوانی ڤیزای فەڕەنسا بوو بۆ تاقی کردنەوە لە یانەکان کاتێک بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کرابوو، یاریزانەکە ئاگادارکرابوو کە سڕ دەکرێت ئەگەر ئەگەر ڕەتی بکاتەوە بەشداری بکات.

%D8%B9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%B1%DB%8C b1816d86

جوان عومەری

جوان نورەدین عومەری لە بەرواری (١٩\٨\١٩٨٨) لە ئەڵمانیا لەدایک بووە، عومەری لە خێزانێکی بە ڕەچەڵەک کوردە کە چەندین ساڵ لە لوبنان بوون، خێزانەکەی بەهۆی شەڕی ناوخۆی لوبنان لە ١٩٨٠ کۆچیان کردووە بۆ ئەڵمانیا، دوو برای هەیە ئەحمەد و حەسەن کە ئەوەی دووەمیان هەروەها یاریزانی تۆپی پێیە.

عومەری لە هێڵی بەرگری یاریدەکات، کاروانی وەرزشی لە یانەی رێینکیندۆرفەر (Reinickendorfer)ی ئەڵمانی،  دوای چەند ساڵێک لە تیمی گەشەپێدانی لاوان، بەرگریکارەکە  لەو وەرزی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ بەژداری کرد لە تیمی یەکەمی یانەکە لە خولی دەرەجە پێنجی ئەڵمانیا و ٢٢ یاری بەژداری کرد و یەک گۆڵی تۆمارکرد، لە وەرزی دواتردا لە کۆی ٣٣ یاری لە ٣١ یاریدا بەژداری کرد و ٥ گۆڵی تۆمارکرد، لە کۆتای وەرزەکەدا تیمەیەکی یەکەمی خولەکە بوو و کەمترین گۆڵیان لێ تۆمارکرابوو.

وەرزی دواتر عومەری لەپاڵ برا گەورەکەیدا حەسەن، پەیوەندیان کرد بە یانەی بابڵسبێرگ کە لە خولی ڕیلیجینای ئەڵمانی یاری دەکرد، جوان نیوەی یاریەکانی وەرزەکە بەشداری کرد و بەشێکی زۆری وەکو یەدەگ، لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠ بەرگریکارە لوبنانییە بە ڕەگەز کوردەکە تەنیا بەشداری ١١ یاری خولی کرد، باشترین ئاستی ٥ی ئازاری ٢٠١٠ بوو کە تیمەکەی ٣-٠ بردیەوە و لەو یاریەدا ٢ ئەسیستی کرد و بە باشترین یاریزان یاریەکە دیاریکرا، لە کۆتای وەرزدا یانەکەی یەکەم لە خولەکەدا و کەمترین گۆڵیان لێ تۆمارکرا و سەرکەوتن بۆ خولی دەرەجە ٣ی ئەڵمانی.

لە ئازاری ٢٠١١ ، یانەی (Rot-Weiss Erfurt)ی ئەڵمانی بۆندی لەگەڵ عومەری ئیمزا کرد بۆ ٢ ساڵ، لە یەکەم وەرزیدا ڕاستەوخۆ بەشداری لە پێکهاتەی سەرەکی کرد بەشداری ٢٩ یاری خولی کرد، دوای مانەوەی بۆ ٢ ساڵ ، لە ساڵی ٢٠١٣ پەیوەندی کرد بە یانەی فراکفۆرت (FSV Frankfurt) لە خولی دەرەجە دووی ئەڵمانی.

جوان یاری بۆ چەندین یانەی تر کردووە و لە سەرەتای وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦ پەیوەندی دەکات بە یانەی سیڤاسپۆری تورکی و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات بەڵام ناتوانێت یانەکەی لە دابەزین بۆ خولی دەرەجە دوو بپارێزێت، دواتر پەیوەندی بە چەندین یانەی تر دەکات وەکو یانەکانی ئەلنەسڕی ئیماراتی، ساگان تۆسۆی و ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی و لە ئێستادا یاری بۆ یانەی تۆکیۆ (Tokyo)ی ژاپۆنی دەکات.

لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، عومەری یەکەم یاری بۆ هەڵبژاردەی لوبنان ئەنجام دا لە ٧ی سێپتەمبەری ٢٠١٣ لە یاریەکی دۆستانەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی سوریا، یەکەم گۆڵی لە ١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ تۆمارکرد کە گۆڵێکی ناوازە بوو لە دوری ٣٠-مەترەوە، پێنج ڕۆژ دواتر تاکە گۆڵی یاریەکەی لە دژی مەقدۆنیا تۆمارکرد، عومەری بانگهێشتی هەڵبژاردەی لوبنان کرا بۆ بەشداری کرد لە جامی ئاسیای ٢٠١٩، لە هەرسێ یاری گروپەکاندا بە سەرەکی ٩٠ خولەک یاریکرد.