• English
  • العربية
  • Kurdish
  • Türkçe
Three-card-poker

پۆکەری سێ کارد (Three Card Poker)

لە ساڵی 1997، داهێنەری ئەمریکی دێریک وێب یاری پۆکەری 3 کاردی دروست کرد تا یاریبکرێت لە گازینۆ کلتوری و گازینۆی ئۆنلاین. ئەم یاریە لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی گەورەی پەیدا کرد بەهۆکاری ئەوەی ئاسان بوو بۆ تێگەیشتن، خێرایەکی زۆری هەبوو، و قازانجی گەورەی دەدا بە یاریزانەکان. لەم لاپەڕەیەدا، باسی هەموو وردەکاریەکانی ئەم یاریە دەکەین، تا بتوانیت گەورەترین بردنەوە بەدەست بهێنیت لە ڕێگەی ئەم یاریە، و ئەو گازینۆ ڕاستە هەڵبژێریت کە پێشکەشی دەکات

وەڵامی ئەم پرسیارانە وەربگرە:

  1. خاڵە بەهێزەکانی پۆکەری 3 کارد چییە ❓
  2. خاڵە لاوازەکانی پۆکەری 3 کارد چییە ❓
  3. یاساکانی پۆکەری سێ کارد چییە ❓

باشترین گازینۆکانی پۆکەری سێ کارد

ئەم گازینۆیانە چەندین بژاردەی زۆر باشی یاریەکانی پۆکەر پێشەکەش دەکەن، لەگەڵ ئەوەدا چەندین یاری تر لە جۆری پۆکەر:

  • بێت فیناڵ (Betfinal)
  • 888
  • کۆسمۆس وین (CosmosWin)
  • گازینۆ هاز (Haz Casino)

بۆنسەکانی پۆکەری سێ کارد چین؟

بۆنسەکانی کە پێشکەش دەکرێت بۆ پۆکەری3 کارد زۆر سنوردارن بەراورد با یاریەکانی تری گازینۆ. هەرچۆنێک بێت، ئەو گازینۆیانەی ئێمە پێشنیارمان کردووە چەندین بۆنست پێ دەدەن کە بۆ ئەم یاریەش دەبێت وەک : (بۆنسی بەخێرهاتن و بۆنسەکانی پارەدانانی نوێ).

ئایا هیچ ستراتژییەک هەیە بۆ بردنەوە لە پۆکەری سێ کارد؟

بەداخەوە، پۆکەری 3 کارد دەربارەی شانس و هەڕەمەکییە، بۆیە قورسە بۆ یاریزانەکان کە هیچ ستراتیژیەک بەکاربهێنن. هەرچۆنێک بێت، ئەگەر بۆ یاریەکی ستراتیژی دەگەڕێیت، دەتوانیت یاریەکانی وەک : (تەکساس هۆڵدم، ئۆماها های) بکەیت.

خاڵە-بەهێزەکانی-پۆکەری-سێ-کارد

خاڵە بەهێزەکانی پۆکەری سێ کارد

هەرچەندە پۆکەری سێ کارد وەک یاریە نەریتیەکانی تری پۆکەر بەناوبانگ نییە، چەندین خاڵی بەهێزی سەرنجڕاکێشی هەیە، بەناوەکانی :

  • خێرا وەک یاریەکانی سلۆت – پۆکەری 3 کارد وا دیزاین و دروست کراوە لە سەرەکیەوە کە یاری پێ بکرێت لەسەر ئامێرەکانی سلۆت و گازینۆکانی ئینتەرنێت، هەر بۆیە زۆر لەیەکچوی هەیە لەگەڵ شێوازی یاری سلۆتەکان و یاریەکانی پۆکەری ڤیدیۆیی.
  • سادە و ئاسان وەک بەقەرە و بلاک جاک – پۆکەری 3 کارد چەندین لەیەکچوی هەیە لەگەڵ بەقەرە و بلاک جاک؛ لەناو هەموو ئەم یاریانەدا یاریزانەکە یاری دەکات لە دژی دابەشکارەکە، هەموویان دەست پێدەکەن کاتێک یاریزانەکە گرەوی سەرەتا دادەنێت لەسەر دەستەکەی، و ئەنجامی ئەم یاریانە دیاری دەکرێت کاتێک دابەشکارەکە دەستەکەی یاخود کاردەکانی دەردەخات.
  • هەمان ڕیزبەندی کارد یاخود دەستی هەیە وەک هەموو یاریەکانی تری پۆکەر – لە پۆکەری سێ کارد یاریزانەکە و دابەشکارەکە پێشبڕکێ دەکەن بۆ هەبوونی بەرزترین ڕیزبەندی دەست و کارد وەک هەموو یاریەکانی تری پۆکەر.
  • پشتگیری گرەوی لاکان – ئەم یاریە 2 بژاردەی گرەوی لاکانی هەیە (بۆنسی 6 کارد، پێڕ پلەس).
خالە-لاوازەکانی-پۆکەری-سێ-کارد

خاڵە لاوازەکانی پۆکەری سێ کارد

  • ستراتیژیی تێدانییە! – هەرچەندە پۆکەری سێ کارد زۆر لەیەکچوون لەگەڵ بلاک جاک، بەقەرە ، و پۆکەر بەڵام بەند نیە بە بنەمای بەهرە و ستراتیژی وەکو ئەو یاریانە! وا دروست کراوە کە تەنیا بەندە بە بەختەوە؛ هەرچۆنێک بێت، ئەو یاریزانانەی کە بڕیاری ڕاست دەدەن لە کاتی ڕاستدا دەتوانن ببێت بە خاڵێکی بەهێزی سنوردار بۆیان لە پۆکەری 3 کارد!
  • بۆنسی زۆر پێشکەش ناکرێت بۆ پۆکەری 3 کارد – بەداخەوە، گازینۆکانی ئۆنلاین بۆنس پێشکەشی یاریزانەکان ناکەن بۆ ئەم یاریە. چونکە بەناوبانگیەکی کەمتر و سنورداری هەیە بەراورد بە یارییەکانی سلۆتۆ، مێز و کارد.
  • زۆر ئەم یاریە نابینیت! – گازینۆ نەریتی و گازینۆی ئۆنلاین یاری پۆکەری 3 کارد بە کەمی پێشکەش دەکەن و چەند دانەیەکی سنوردارە بەراورد بە یاریەکانی تری پۆکەر وەک تەکساس پۆکەر.
  • هیچ پاڵەوانێتیەکی نییە – تۆڕەکانی پۆکەری ئۆنلاین چەندین پاڵەوانێتی ڕێکدەخەن بۆ یاریە جیاوازەکانی پۆکەر. لەگەڵ ئەوەشدا، هیچ پاڵەوانێتیەک نییە بۆ پۆکەری 3 کارد چونکە یاریەکی پێشبڕکێ نییە وەک جۆرە جیاوازەکانی تری پۆکەر.
نصائح الفوز بالروليت

زانیاری بردنەوە بۆ پۆکەری سێ کارد

  • گازینۆیەکی ڕێزگیراو و بەهێز هەڵبژێرە – ئەگەر یەکێک لەو گازینۆیانە هەڵبژێریت کە ئێمە پێشنیارمان کردووە، ئەزمونێکی یاریکردنی قازانجکراو، دادپەروەر و پارێزراوت دەبێت.
  • هەمەجۆری لە گرەوەکانت – ئەگەر هەمان گرەو بەردەوام دوبارە و دوبارە بکەیتەوە بێ ئەوەی جیاوازی تیا بکەیت، زۆر بە خێرایی بێزار دەبیت لە یاریکردن! بەم هۆکارە، بۆ هەر ڕاوندێک و خولاندنەوەیەک هەوڵبە وا یاری بکە کە یەکەم یاریت بێت و گرەوی جیاواز بکە لە هەر یەکێکیاندا، تا بتوانیت چێژ لە تەواوی ئەزمونی یاریکردنەکەت وەربگریت.

ڕێسا و یاساکانی یاری سێ کارد

هاوشێوەی یاریەکانی بلاک جاک و بەقەرە، پۆکەری سێ کارد یاریەکی پێشبڕکێیە لە نێوان یاریزان و دابەشکار. دەست پێ دەکات کاتێک یاریزانەکە گرەوێک دادەنێت لەسەر دەستەکەی پێش ئەوەی هیچ کاردێکی پێ بگات.

دواتر یاریزانەکە 3 کاردی پێ دەدرێت بە ئاشکرای و ڕویان لە یاریزانەکانە، لە کاتێکا دابەشکارەکە 3 کارد دەدات بە خۆی و ڕوی کاردەکان دیارنین. ئەگەر یاریزانەکە لەو بڕوایەدا بێت دەستەکەی لە دەستی دابەشکارەکە دەباتەوە، گرەوی دووەم دادەنێت کە یەکسانە بە گرەوی سەرەتا. لەکاتێک ئەگەر یاریزانەکە هەست بکات دەستکەی لاوازە، دەتوانێت دەست بکێشێتەوە و خۆی بەدەستەوە بدات، بەڵام بڕی گرەوی یەکەمی دەدۆڕێنێت.

دوای ئەوە، دەستی دابەشکارەکە دەردەخرێت ‘کاردەکانی’ بۆ ئەوەی دەرکەوێت کێ براوەیە. ئەگەر یاریزانەکە بردیەوە، بڕی یەک هێندە وەردەگرێت لە بردنەوەی پۆکەری سێ کارد!

گرەوی لاوەکی یاخود لاکان لە پۆکەری سێ کارد

دوو جۆر رەوی لاوەکی هەیە لە پۆکەری 3 کارد، بە ناوەکانی:

  • (پێڕ پلەس) – یاریزانەکە ئەم گرەوە دەباتەوە ئەگەر دەستەکەی دوو کاردی تیا بێت لە هەمان جۆر، نزمترین بڕی گرەوی ڕێگە پێدراو دەست پێدەکات لە 1$ و بەرز دەبێتەوە و تا 5,000$ بۆ هەر خولاندنەوە یان ڕاوندێک. ئەم گرەوە بردنەوە دەدات بە یاریزانەکان لەسەر بنەمای ڕیزبەندی پێرەکان بەم ڕیزبەندییەی خوارەوە:

1.    فلەشی دوابەدوای یەک (Straight Flush) – 40 هێندە

2.    سێ لە یەک جۆر (Three of a Kind) – 30 هێندە

3.    دوا بەدوای یەک (Straight) – 30 هێندە

4.    فلەش (Flush) – 4هێندە

5.    پێڕ (Pair) – 1 هێندە

  • (بۆنسی 6 کارد) – ئەم گرەوە لەسەر بنەمای 5 بەرزترین کاردە (لە هەردوو دەستی یاریزان و دابەشکارەکە) و ئەم گرەوە بردنەوە دەدات بە پێی ئەم ڕیزبەندییانەی خوارەوە:

1.    ڕۆیاڵ فلەش (Royal Flush) – 1000 هێندە

2.    فلەشی یەک لە دوای یەک (Straight Flush) – 200 هێندە

3.    چوار لە یەک جۆر (Four of a kind) – 100 هێندە

4.    فول هاوس (Full House) – 25 ‌هێندە

5.    فلەش (Flush) – 15 هێندە

6.    دوا بەدوای یەک (Straight) – 10 هێندە

7.    سێ لە یەک جۆر (Three of a Kind) – 5 هێندە

ستراتیژیی پۆکەری سێ کارد

وەکو پێشتر ئاماژەمان پێ کرد، یاری پۆکەری سێ کارد توانای ئەوە نایات بە یاریزانەکانی کە ستراتیژیی بسەپێنن. لەگەڵ ئەوەشدا، یاریزانەکان دەتوانن ئەم ستراتیژییانە جێبەجێ بکەن:

ئەگەر دەستەکەت پێکهاتبوو لە (Q – 6 – 4) یان بەرزتر، پێویستە هەموو جارێک بەردەوام بیت لە یاریکردن و خۆت بەدەستەوە نەدەیت.

بەڵام ئەگەر دەستەکەت هەر ڕێکخستنێکی هەبوو کە نزمتر بوو لە (Q – 6 – 4)، پێویستە خۆت بەدەستەوە بدەیت و گرەوی زیاتر نەکەیت لەسەر دەستەکەت!

ئەم ستراتیژییە لەسەر بنەمای ئەگەرەکانی بیرکارییە لەوکاتەی ئەم سێ کاردە نزمترین ئەگەری بردنەوەی دەستەکەتە کە هەتبێت بۆ بردنەوە لە دابەشکارەکە.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکەین دابەشکارەکە 44.91% دەدۆڕێت، لەکاتێکدا یاریزانەکە 55.03% دەدۆڕێت لە ماوەی درێژدا، لە کاتێکدا ئەو ڕێژەیەی ماوە لەو نێوانەدا یەکسان بوون ڕوودەدات لەنێوان هەردوو دەستەکەدا. بەڵام ئەگەر بەردەوام بیت لەسەر ئەم ستراتیژیە، ڕێژەی بردنەوەت زیاد دەکات بە ڕێژەی 5.29%.

هەندێ یاریزان ستراتیژیەکی تر پەیڕەو دەکەن لەسەر بنەمای زیاد کردنی گرەوەکانیان ئەگەر یەک کاردی بەرز یان زیاتری پێ بێت، ئەم ستراتیژیە دەتوانێت خاڵی بەهێزی دابەشکار دابەزێنێت بۆ 3.45% بەراورد بە 7.65% کاتێک کە یاریزان تەنیا پشت دەبەستێت بە بەخت.

بە گشتی، ستراتیژیی (Q – 6 – 4) خاڵی بەهێزی دابەشکار دادەبەزێنێت زیاتر لە هەر ستراتیژییەکی تر، و دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ ئەوەی پارەی زیاتر بپارێزی لە ماوەی دوردا.

ڕیزبەندی دەستی پۆکەر

  • ڕۆیاڵ فلەش (Royal Flush) – ئەم دەستە لە ناویدا ئەم کاردانە هەن (ئەیس، پاشا، شاژن، شازادە).
  • فلەشی دوا بەدوای یەک (Straight Flush) – 3 کاردی یەک بەدوای یەک لە هەمان جۆر.
  • سێ لە یەک جۆر (Three of a kind) – 3 کارد کە هەمان وێنە یان نرخی ژمارەیان هەبێت.
  • دوا بەدوای یەک (Straight) – 3 کاردی دوا بەدوای یەک لە جۆری جیاواز.
  • فلەش (Flush) – 3 کارد کە نرخی جیاوازیان هەیە، بەڵام لە هەمان جۆرن.
  • پێڕ (Pair) – دوو کارد لە هەمان نرخ.
  • کاردی بەرز (High Card) – بەرزترین کارد لە دەستەکەدا. (دەیباتەوە کاتێک ئەوەی پێشبڕکێت لەگەڵ دەکات هیچ ڕیزبەندیەکی بەرزتری پۆکەری نەبێت).