باشترین فلیمەکان دەربارەی گازینۆ

()

How useful was this post?

Click on a star to rate it!

Average rating / 5. Vote count:

No votes so far! Be the first to rate this post.

لە ساڵانی حەفتاکانەوە بۆ ئەمڕۆ، یارییەکانی گازینۆ ئیلهامبەخش بوون بۆ دروستکەرانی فیلمی سینەمایی هۆڵیود. لەبەر ئەمە،لە زۆر فیلمدا بەرجەستە بوون، هەر لە (گامبلەر) بۆ نوێترین فلیم وەک  (21). ئەم فیلمانە دەکرێت زۆر سودبەخش بن بۆ یاریزانان چونکە چەندین ستراتیژی و بیرۆکەی تێدایە. هەروەها دەکرێت چێژ بەخش بێت بۆ بینەر. ئەگەر دەتەوێت هەر یەکێک لەو فێل یان ستراتژیانە تاقی بکەیتەوە کە لەم فلیمانەدا هەن، پێشنیارتان بۆ دەکەین کە یەکەم جار لە یارییەکانی کاتی خۆرایی بێت فیناڵ تاقی بکەنەوە. ئەوکات ئەگەر زانیت ستراتیژیەکان بەسودن دەتوانیت گرەویان پێ بکەیت بۆ بەدەستهێنانی بردنەوەی ڕاستی!

1. The Gambler (1974)

فیلمی گامبلەر یەکێکە لە کۆنترین فیلمەکانی گازینۆ لە لیستەکەماندا! لە ساڵی 1974 بەرهەم هێنراوە.

ئەم فیلمە چیرۆکی ئەکسێل فرێد (جەیمس کان) باس دەکات کە پرۆفیسۆرە لە ئەدەبی ئینگلیزدا و ناوبانگێکی باشی هەیە لە ناو خوێندکاران و هاوپیشەکانی. بەڵام بە پێچەوانەی دەرکەوتنی، ئەم پیاوە کێشەی سایکۆلۆجی هەیە و ئاڵودەی قومارکردن بووە!

دوای دۆڕاندنی هەموو پارەکانی، قەرز لە کچە خۆشەویستەکەی دەکات، دواتر دزی لە دایکی دەکات بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە قومارکردن. فیلمی گامبلەر ڕوئیایەکی بەهێزمان پیشان دەدات کە دەرکەوتنت دەکرێت هەڵخەڵەتێنەر بێت، ناڕێکی دەرونی دەتوانێت چی بە کەسێکی ئاسایی بکات، گۆشەگیری ، و هەروەها پێویستی باسکردن لە ئاڵوودەبوون بە قومارکردن.

2. The Casino (1995)

فیلمی سینەمایی “گازینۆ” دەمانباتەوە بۆ ساڵانی نەوەدەکان، پێش هەبوونی هیچ گازینۆیەکی ئۆنلاین! ئەم فیلمە چیرۆکی ڕاستەقینەی فرانک ڕۆسنسال باسدەکات کە لە فیلمەکەدا ناوی سام “ئەیس” ڕۆستەین (ڕۆبێرت دێ نیرۆ بەرجەستەی دەکات). ئەم فلیمە بەرچاو ڕونیەکی تایبەتمان پێ دەبەخشێت لەسەر گازینۆکانی لاس ڤێگاس کە لە ساڵانی هەشتاکان لەلایەن چەتەوە بەڕێوە دەبرا.

3. Fear and Hate in Las Vegas (1998)

ترس و توڕەیی لە لاس ڤێگاس فیلمێکی کۆمیدیە کە لەسەر بنەمای ڕۆمانێک دروستکراوە بە هەمان ناو. بە بەشداری ئەکتەری کۆمیدی گەورەی ئەمریکی جۆنی دێپ کە دەوری ڕۆل دوک دەبینێت. دوک گەشتێک دەکات لەگەڵ پارێزەرەکەیدا. دکتۆر گۆنزۆ (بێنیچیۆ دێل تۆرۆ) بۆ گەیشتن بە پێشبڕکیێ ماتۆڕسواری، و لە ڕێگایاندا، دەچن بۆ لاس ڤێگاس بۆ ئەوەی یاری بکەن لە گازینۆکان و لە گەشتەکەدا مادەی هۆشبەر بەکار دەهێنن کە دەبێت بە تێکەڵەیەک لە جۆش و خرۆش و مەترسی!

4. The Rounders (1998)

بە بەشداری ئەستێرە مات دامن (مایک ماکدێرمۆت) و ئێدوارد نۆرتن (لێستەر مۆرفی). ئەم فیلمە تیشک دەخاتە سەر جیهانی شاراوەی پاڵەوانێتیەکانی پۆکەر. چیرۆکەکە لە نێوان دوو هاوڕێدا دەخولێتەوە کە بڕیار دەدەن بچن بۆ پاڵەوانێتی پۆکەر تا قەرزەکانیان بدەنەوە. لە گەشتەکەیاندا، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە پاڵنەری ڕاستی چییە کە یاریزانەکان ناچار دەکات مەترسی بە هەزاران دۆلار بکەن لەسەر مێزەکانی پۆکەر.

5. The Dealer (1998)

ئەم فیلمە چیرۆکی جاک مافرێد (کلایڤ ئۆون) باس دەکات کە وەکو نوسەر کاری کردووە، دواتر بارودۆخ وای لێدەکات کە کار بکات وەک دابەشکار لە گازینۆیەک. لە لایەن ڕوانگەی دابەشکارەوە، دەبینین چۆن یاریزانەکان لەگەڵ قومارکردن مامەڵە دەکەن، و چ هەستێکیان هەیە کاتێک دەیبەنەوە و دەدۆڕێن. هەموو شەوێک، مانفرێد دەڕواتەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی بیرەوەریەکانی بنوسێتەوە کە شێوە و دیمەنی تر بۆ ئێمە دەردەخات کە نایزانین دەربارەی گازینۆکانی لاس ڤێگاس.

6. Oceans 11 (2001)

دانی ئۆشن (جیۆرج کلۆنی) و یانزە هاوپیشەی بەهرەدار پلانیان هەیە کە سێ گازینۆی لاس ڤێگاس ببڕن لە یەک شەودا، هەر هەموویان پەیوەندیان هەیە بە یەک کەسەوە – تێری بێنێدیکت (ئاندی گارسیا) کە دانی ئۆشنی زیندانی کردووە. لە کاتی ڕوداوەکانی فیلمەکەدا، چەندین ڕوداوی دراماتیکی و چێژ بەخش دەبینین.

7. Casino Royale (2006)

ئەگەر تۆ هەوادارێکی جەیمس بۆند بیت ئەوا ئاشنایت هەیە لەگەڵ فیلمی گازینۆ ڕۆیال

ئەم فلیمە بەرهەمهێنرا لە ساڵی 2006، تا ببێت لە وەشانێکی نوێی فلیمی کۆنی گازینۆ ڕۆیاڵ کە 1967 بڵاو کرایەوە. وەشانە نوێیەکەی زیاتر تەرکیز دەکاتە سەر کارەکتەری بۆند و ڕوداوەکانی چیرۆکەکە دادەڕێژێتەوە تا لەگەڵ سروشتی کاتەکە بگونجێت. بە واتایەکی تر، ئەم فیلمە کەسایەتی جەیمس بۆندی 1960 دەگۆڕێت بە کەسایەتی جەیمس بۆندی سەدەی 21

لە سەرەتای فلیمەکەدا، بۆند سەرکەوتوو دەبێت لە ڕێگەگرتن لە هێرشێکی تیرۆریستی کە فڕۆکەیەکی هاوڵاتیانی سڤیلی کردۆتە ئامانج. لێ چێفەر دەبێت کە پلانەکە دادەنێت و پاڵپشتی دارایی ئەم ڕوداوە دەکات تا هێڕشەکە بکرێت

بۆند دەزانێت کە لێ چێفەر خاوەن بانکێکە کە کاردەکات لەگەڵ گروپەکانی تیرۆریستی لە جیهاندا بۆ ئەوەی پارەکانیان لەوەبەرهێنانی بازاڕی پشکدا بەکاربهێنن و سودی 100% وەربگرن، بەڵام لێ چێفەر توشی زیانێکی گەورە دەبێت بەهۆی شکستی ڕوداوێکی تیرۆریستی. لەبەر ئەمە، بڕیار دەدات کە بەشداری بکات لە پاڵەوانێتی پۆکەری جیهانی، کە کەمترین بڕی ڕێگەپێدراو بۆ بەشداری 10 ملیۆن دۆلارە!

8. 21 (2008)

٢١ لەسەر بنەمای چیرۆکی ڕاستەقینەی شەش خوێندکارە کە دەبن بە تیمێک بۆ بەرهەمهێنانی ستراتیژی حسابکردنی کاردەکانی بلاک جاک و قازانجی گەورە بەدەست دەهێنن لە گازینۆکانی لاس ڤێگاس! ئەم فیلمە دەکرێت ڕێگایەکی گەورە بێت بۆ ئەوەی فێری ستراتیژی کارد حساب کردن بیت و چۆن بەکاریبهێنیت لە گازینۆکانی ئینتەرنێت بۆ بەدەستهێنانی قازانجی گەورە!

دەرەنجام

لەم بابەتەدا، سەیرێکی خێرای باشترین فیلمەکانی گازینۆمان کرد کە دەتوانیت چێژی لێ ببینیت بە سەیرکردنیان لە ئۆنلاین یان تی ڤی. ئەم فلیمانە لەناویاندا باشترین ستراتیژی و شارەزایی تێدایە کە تۆ دەتوانیت تاقیانبکەیتەوە لە گازینۆ نەریتی و گازینۆ ئۆنلاینەکان بۆ بەدەستهێنانی بردنەوەی گەورە.