پەیۆنێر (Payoneer) یەکێکە لە کۆنترین ڕێگاکانی پارەدانی ئەلکترۆنی،لە ساڵی 2005 دا دروست کرا بۆ ئاسانکاری مامەڵە داراییەکان لەسەر ئینتەرنێت لەنێو بەکارهێنەرانی جیهاندا. پەیۆنێر (Payoneer) ، لە بنەڕەتدا، بەکار دەهات بۆ پارەدانی کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکان کە لەلایەن کۆمپانیا یان تاکەکەسەکانەوە پێشکەش دەکران. لەم دواییانەدا، زۆر گازینۆی ئۆنلاین بڕیاری دا کە ئەم ڕێگایە بەکاربهێنن.
خاڵە باشەکانی پەیۆنێر (Payoneer)
- بەردەستە لە چەندین وڵات – دەتوانرێت بەکار بهێنرێت لە زیاتر لە 200 وڵات
- باجی کەم – هیچ باجێک وەرناگرێت لە کاتی ناردن و وەرگرتنی پارە لەنێوان بەکارهێنەرەکاندا، بەڵام ئەگەر بتەوێت پارە ڕابکێشیتە سەر هەژماری بانکییەکەت، بڕی 3% وەکو باج وەردەگرێت (ئەمە کەمترە لە پەیپاڵ ‘PayPal’ کە بڕی باجەکەی دەگاتە 5%).
- کاردی پارەدانی پێشەکی هەیە! – هەر وەکو سکریڵ (Skrill) و ئیکۆپەیز (ecoPayz),پەیۆنێر (Payoneer) کاردی پارەدانی پێشەکی واتە پریپەید پێشکەش بە بەکارهێنەرەکانی دەکات کە دەتوانن وەری بگرن بە 29.95$ ساڵانە. لەگەڵ ئەم کاردە، دەتوانیت هەر مامەڵەیەکی دارایی بە ئۆنلاین و ئۆفلاین بکەیت بە بەکارهێنانی ئەو باڵانسەی لە هەژمارەکەت هەیە. هەروەها، دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ ڕاکێشانی پارەکەی دەیبەیتەوە ڕاستەوخۆ لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێم (ATM) بە بۆ ئەوەی پێویست بکات پارەکە یەکەمجار بکەیتە سەر هەژماری بانکی. پێویستە ئاماژەی پێ بکەیت کە بڕی باج بۆ ڕاکێشانی پارە لە ئامێری ئەی تی ئێم تەنیا 1%، و سنوری پارە ڕاکێشان ڕۆژانە 2,500$.
خاڵە خراپەکانی پەیۆنێر (Payoneer)
- زۆر ئاڵۆزە بەراورد بە ڕیگاکانی تری پارەدان- کاتێک هەژمارێک دەکەیتەوە لەگەڵ پەیۆنێر (Payoneer)، ئەکەم شت کە توشی سەرسوڕمانت دەکات ئەوەیە کە ناتوانیت باڵانسەکەت پڕ بکەیتەوە لەلایەن خۆتەوە؛ بۆ پڕ کردنەوەی باڵانسەکەت، پێویستە لە هەژمارێکی ترەوە پارەت بۆ بنێردرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، هەژمارەکانی پەیۆنێر پەیپاڵ (Payoneer Paypal) ناتوانرێت بەیەکەوە ببەسترێنەوە!
- نزمترین سنوری ڕێگەپێدراو بۆ پارە ڕاکێشان زۆر زۆرە! – نزمترین بڕی پارە ڕاکێشان لە پەیۆنێر (Payoneer) بریتیە لە 200$، کە ئەمە تەواو زۆرە بەراورد بە جزدانە ئەلکترۆنییەکانی تر کە قبوڵی پارە ڕاکێشان دەکەن لە تەنیا 10%. هەروەها، پارە ڕاکێشان ماوەیەکی پێدەچێت لە نێوان 2 بۆ 5 لە ڕۆژەکانی کارکردن.
- پێویستە هەژمارەکەت چالاک بکەیت لە ڕێگەی ناردنی بەڵگەنامەکانەوە – داوات لێدەکات کە کۆپیەک لە ناسنامەکەت و وێنەیەکی تر لە لێدوانی بانک بۆ دڵنیا بونەوە لە زانیارییە کەسییەکان و داراییەکان.
جیاوازی چییە لە نێوان پەیۆنێر و پەیپاڵ؟
هەردوو ڕێگاکە بۆ هەمان مەبەست کاردەکەن. هەرچۆنێک بێت، پەیپاڵ زۆر ئاسانتر و خێراترە، کە پارەدانەکانیش ڕاستەوخۆ وەردەگیرێن و دەتوانیت بە خێرایی پارە ڕابکێشیتە سەر ڤیزا کاردەکەت. لەکاتێکدا پارە ڕاکێشان لە ڕێگای پەیۆنێر (Payoneer) کاتی زیاتری پێدەچێت تا 3 ڕۆژ لە ڕۆژەکانی کارکردن. لەگەڵ ئەمانەدا، باجی پەیۆنێر کەمترە لە پەیپاڵ.
بەکارهێنانەکانی پەیۆنێر (Payoneer) چین؟
دەتوانرێت بەکاربهێنرێنت بۆ پارەدانی B2B واتە پارەدان لە نێوان دوو کۆمپانیا یان دوو بزنس، لەگەڵ ئەوەدا دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لەلایەن کۆمپانیاکان لە ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەوروپا، بەریتانیا، و یابان بۆ ناردنی پارەدان بۆ کەسەیاتی و فریلانسەکان. هەروەها، دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ داواکردنی پارەدان لە هەر کەسێک.
کام گازینۆیانە قبوڵی دەکەن؟
لە کاتی ئێستادا هیچ گازینۆیەک نییە کە ئەم ڕێگایە قبوڵ بکات، بەڵام لە زۆربەی گازینۆکان وادیارە کە قوبڵی بکەن لە دواتردا. بۆیە، دەتوانیت هەر ڕێگایەکی تری پشتگیری کراو بەکاربهێنیت لە گازینۆکان وەک ڤیزا، ماستەرکارد ، فاست-پەی, سکریڵ، یاخود ئیکۆپەیز
چۆن هەژمارێکی نوێ دروست بکەیت؟
دەتوانیت هەژمارێکی نوێ تۆمار بکەیت تەنیا بەم 3 هەنگاوە سادەیەی خوارەوە:
بچۆ بۆ ماڵپەڕی پەییۆنێر (Payoneer).
کلیک لە لینکی خۆ تۆمارکردن بکە.
دواتر پێویستە خۆت بناسێنیت (فریلانس، خاوەنی بزنس، فرۆشیار، بازاڕکاری سەربەخۆ، تاکەکەس).
دوای ئەوە، پێویستە دیاری بکەیت کە دەتەوێت چی بکەیت بە خزمەتگوزاری پەیۆنێر (وەرگرتنی پارەدان لە کڕیار یان کۆمپانیاکان، ناردن و وەگرتنی پارە لە خێزان و هاوڕێکانت، داواکردنی کاردی پارەدانی پێشەکی).
دواتر، پێویستە فۆڕمی خۆتۆمارکردنەکە پڕ بکەیتەوە کە داوات لێ دەکات زانیاریە کەسیەکان بنوسیت و ئەو هەژماری بانکیە هەڵبژێریت کە پارەدانەکانت بۆ وەردەگرێت.
دوا بەدوای ئەوە، پێویستە کۆپیەک لە ناسنامە، پاسپۆرت، یان مۆڵەتی شۆفێری بنێریت، لەگەڵ کۆمپیەک لە نوسراوی بانک (دەتوانیت بە ئۆنلاین بەدەستی بهێنیت لە ڕێگەی خزمەتگوزاری بانکی ئەلکترۆنی ‘eBanking’).
ئەگەر دەتەوێت کاردەکەت هەبێت، پێویستە کە داواکاری پێشکەش بکەیت و ساڵانە 29.95$ بدەیت. دواتر دەوەستیت بۆ چەند ڕۆژێک تا داواکاریەکەت قبوڵ دەکرێت، و کاردەکە بە پۆستە بۆت دەنێردرێت، ئەوە بزانە کە پێویستە پارەی گەیاندنەکە بدەیت.
کاردی پەیۆنێر (Payoneer)
پەیۆنێر (Payoneer) کاردی ماستەرکارد (Mastercard) بە پارەدانی پێشەکی پێشکەش دەکات کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لە بازاڕە ئۆنلاینەکان، بازاڕە کلتوریەکان، ئەی تی ئێم (ATM). بە گشتی، لە هەموو ماڵپەڕەکان بەردەست دەبێت کە قبوڵی پارەدانی ماستەرکارد دەکەن.
چۆن پارەت بۆ دەنێردرێت لە هەژماری پەیۆنێر (Payoneer)؟
دەتوانیت پارەت بۆ بنێردرێت بە بەکارهێنانی یەکێک لەم دوو ڕێگایە:
لە ڕێگەی “خزمەتگوزاری پارەدانی جیهانی” – ئەم خزمەتگوزارییە هەژماری خەیاڵی بانکیت دەداتێ لە یۆرۆ، دۆلار، و پاوەندی بەریتانی، و دەتوانیت پارە وەربگریت لە هەر یەکێک لەم هەژمارانە بە ناردنی IBAN (ژمارەی هەژماری بانکی نێودەوڵەتی)، کۆدی سویفت، ناو، و بەرواری لەدایک بونت بۆ ئەو کەسەی کە پارەکەت بۆ دەنێرێت. نرخی ئەم خزمەتگوزاریە 3% لە کاتی ڕاکێشانی پارەکە بۆ هەژماری بانکی لێت دەبڕدرێت.
بە ناردنی ئیمەیڵەکەت بۆ ئەو کەسەی دەینێرێت – ئەگەر لەگەڵ هەر کۆمپانیایەکی ئۆنلاین مامەڵە بکەیت ( هەروەها گازینۆ ئۆنلاینەکان)، دەتوانیت ئیمەیڵەکەت ڕاستەوخۆ بۆیان بنێریت و پارەدانەکە وەربگریت لەسەر هەژمارەکەت، و نرخی ئەم خزمەتگوزاریە 3% و هەروەها لە کاتی ڕاکێشانی پارەکە بۆ هەژماری بانکی لێت دەبڕدرێت.
چۆن قازانجەکانت ڕابکێشیت؟
دوو ڕێگا هەیە بۆ ڕاکێشانی قازانجەکانت بە کاش، ناوەکانی :
لە ڕێگەی گواستنەوەی ئەلکترۆنی بۆ سەر هەژماری بانکی – ئەگەر پارەدانەکەت پێگەیشتووە لە ڕێگەی “خزمەتگوزاری پارەدانی جیهانی” یان بۆ ئیمەیڵەکەت. دەتوانیت پارەکە ڕابکێشیت بۆ سەر هەژمارە بانکیەکەت، بەڵام بڕی 3% وەک باج لێ وەردەگیرێت، و پارەکەت دەگات لە نێوان 1 – 3 ڕۆژ لە ڕۆژەکانی کارکردن.
بە کاردەکەت – دەتوانیت داوای ڕاکێشانی پارەکەت بکەیت ڕاستەوخۆ بۆ سەر ماستەرکارد و داواکاریەکەت قبوڵ دەکرێت لە ماوەی دوو کاتژمێردا، دواتر دەتوانیت پارەکەت بەکاربهێنیت لە بازاڕە کلتوری یان ئۆنلانیەکان یان ڕاکێشانی پارەکەت لە ئامێرێکی ئەی تی ئێم (ATM)، و باجەکەی تەنیا 1% دەبێت.
ئایا بەکارهێنانی پەیۆنێر (Payoneer) پارێزراوە؟
هەژمارەکەت و هەموو ئەو مامەڵانەی دەیکەیت پارێزراون بە بەکارهێنانی ئەم ستانداردانە:
پاسۆردی بەهێز – پەیۆنێر (Payoneer) پاسۆردی لاواز یان پاسۆردێک ئاسان پێشبینی بکرێت قبوڵ ناکات و پێویستە هەموو بەکارهێنەران پاسۆردێکی ئاڵۆز دابنێن کە تیایدا ژمارەی جیاواز، هێما، و پیت هەبێت، و ئەگەر هەر بەکارهێنەرێک هەوڵ بدات بچێتە ناو هەژمارێکەوە بە 3 جار هەڵە کردنی پاسوردەکە لەسەر یەک هەژمارەکە دەوەستێت و ئیمەیڵێک دەنێردرێت بۆ بەکارهێنەرەکە تا پاسۆردێکی نوێ دابنێت بۆ ئەوەی دوبارە هەژمارەکەی چالاک بکاتەوە
مامەڵەکانت بپارێزە بە بەکارهێنانی سیستەمی دڵنیاکردنەوەی دوو-هەنگاو – هیچ مامەڵەیەک کە دەیکەیت لەسەر هەژمارەکەت تەواو ناکرێت بە بێ نوسینی کۆدی OTP (کۆدێک کە یەکجار بەکاردێت) کە دەنێردرێت بۆ ژمارەی مۆبایلەکەت، بۆ دڵنیاکردنەوە کە ئەم مامەڵەیە لەلایەن خاوەنی هەژمارەکەوە کراوە.
بەرنامەکەت بپارێزە بە بەکارهێنانی پەنجەمۆر و ناسنامەی دەموچاو – پێش ئەوەی چونە ژورەوە بکەیت لەسەر بەرنامەی مۆبایلەکەت، داوات لێ دەکات کە دڵنیای بکەیتەوە کە تۆ خاوەنی ڕاستی هەژمارەکەت بە بەکارهێنانی پەنجە مۆر یاخود ناسنامەی دەموچاو (Face ID).