چۆن سلۆتەکانی ئۆنلاین دروستدەکرێن

()

How useful was this post?

Click on a star to rate it!

Average rating / 5. Vote count:

No votes so far! Be the first to rate this post.

بۆ چەندین یاریزان، یاریەکانی سلۆت ڕێگایەکی زۆر باشە بۆ ئەوەی چێژ لە ئەزمونێکی یاریکردنی خێرا و ئاسان وەربگرن بە بێ پێویستی بەئەوەی بڕیاری قورس بدەیت یان ستراتیژی تایبەت بەکاربهێنیت. هەموو ئەوەی پێویستە ئەوەیە نرخی گرەوکردنەکەت هەڵبژێریت، دواتر دوگمەی “سپین” دابگریت بۆ دەست کردن بە یاریکردن. بێجگە لە سادەیی یاریەکانی سلۆت. پرۆسەی دروستکردنی ئەم یاریانە درێژ و ئاڵۆزە، و چەندین لایەن تیایدا بەشداری دەکەن!

لەم بابەتەدا، باسی ئەوە دەکەین کە چۆن یاریەکانی سلۆت دروست دەکرێن، هەرچەندە تۆ پرۆسەکە دەزانیت لە چەند خولەکێکدا، کاتێکی زۆری پێدەچێت تا دەگاتە یەک ساڵ! لە هەڵبژاردنی بیرۆکەی سەرەتایی و بەرهەمهێنانی، تا پێشکەشکردنی یاریەکان بە گازینۆکان.

کێ یاریەکانی سلۆت دروست دەکات؟

وەک ئاماژەمان پێکرد لە پێشەکیەکەدا، یاریەکانی سلۆت پێویستی بە ماندووبونی زۆر و داهێنانە. بۆیە، چەندین دیسپلین هەیە کە بەشداری تێدا دەکەن.

١. دیزاینەرەکان

دیزاینەرەکان ڕوکاری یاریەکە هەڵدەبژێرن، چۆن دیاربێت و ڕوکارەکەی چۆن بێت. هەروەها هەموو ئەم شتانە بەیەکەوە دادەنێن لە کۆتایەکەدا.

٢. پرۆگرامەرەکان

پرۆگرامەرەکان دروستکەری ژمارەی هەڕەمەکی زیاد دەکەن بۆ سلۆتەکان و هەموو یاریەکانی گازینۆ بە گشتی. ئامانجی سەرەکی ئەم نهێنی کردن و پرۆگرامکردنە ئەوەیە کە دڵنیای بدات یاریەکە ئەنجامی دادپەروەر و هەڕەمەکی دەدات. هەروەها، ئەنجامی هەر خولاندنەوەیەک یان سپینێک پێویستە سەربەخۆ بێت لە ئەنجامەکەی پێش خۆی و نابێت پێشبینی بکرێت لەلایەن هیچ پرۆگرامێکەوە.

٣. هونەرمەند یاخود وێنە کێش

هونەرمەندەکان کار دەکەن لەگەڵ دیزاینەرەکان بۆ بەرهەمهێنانی ڕوکاری یاریەکە، و بەیەک بەستنەوە و ئایکۆنەکان.

٤. ئەندازیارانی دەنگ

هەموو یاریەکی ستۆدیۆ تیمێک لە ئەندازیاری دەنگی هەیە کە تیایاندا ئاوازدانەری مۆسیقا ، نوسەری خاڵەکان و ڕێکارەکان هەیە. ئەم تیمە تراکەکانی یاریەکە دروست دەکەن کە چێژ و سەرسوڕهێنەری زیاتر دەدات بە ئەزمونی یاریکردن.

٥. تیمی تەکنیکی

لە پێناو ئەوەی هەموو ئەو بەشانەی تر کۆبکەیتەوە کە پێشتر قسەمان لەسەر کرد، تیمی تەکنیکی پێویستە کاربکات بۆ گۆڕینی هەموو ئەوانە بۆ کۆدی ئێچ تی ئێم ئێڵ؛ ئەمە جۆرێکی تەواوە بۆ ئەوەی یاریبکەیت لەسەر کۆمپیوتەرەکان، ئامێرە زیرەکەکان، و تابلێتەکان. تا یاریزانەکان چێژیان لێ وەربگرن لەسەر هەر ئامێرێک.

٦. تاقیکارانی یاریەکان

تاقیکارانی یاری ئاژانسی سەربەخۆن کە کاردەکەن بۆ دڵنیا بونەوە کە یاریەکە دەگونجێت و بەتەواوی کاردەکات لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان، تابلێتەکان و کۆمپیوتەرەکان بە کوالیتی بەرز، ئەنجامی دادپەروەر و هەڕەمەکی دەدات. چەندین ناوی گەورە هەن کە ناسراون وەک ئیکۆگرا و تاقیگەی ئای تێک. بۆیە، کاتێک هێمای یەکێک لەم کۆمیتانە دەبینیت لە گازینۆکە، پێویستە دڵنیا بیت کە یاری دادپەروەر پێشکەش بە یاریزانەکانی دەکات.

قۆناغەکانی گەشەپێدانی یاریەکانی سلۆت

لەسەرەوە ڕۆلی هەموو کەسێکمان باس کرد کە کاردەکەن لەسەر گەشەپێدانی یاریەکانی سلۆت، و لە بەشی دواتردا پێداچونەوەیەکی خێرا دەکەین بە قۆناغەکانی دروستکردنی سلۆت:

١. بیرۆکە

وەک هەموو شتێکی تر، یاریەکانی سلۆت دەستپێدەکات بە بیرۆکەیەک! ئەم بیرۆکەیە دەکرێت دروست بێت لە کاتی کۆبونەوەی تیم، یان ئەندامێکی تیمەکە بۆی دروست بێت و دواتر بۆ هاوپیشەکانی باس بکات.

بیرۆکەکە پێویستە شتێکی نوێی تێدابێت و شتێکی نائاسایی بێت کە پێشتر نەناسێنرا بێت؛ ئامانجی سەرەکی هەموو ئەندامانی تیمەکە ئەوەیە کە یاریەک پێشکەش بکەن یاریزانەکان هەڵیبژێرن لەناو یاریەکانی تردا، و کۆمپانیاکە قازانجی گەورە بکات.

هەندێ جار کۆمپانیاکان یارییەکان پێشکەش دەکەن لەسەر بنەمای فیلمی سینەمایی یان زنجیرەی دراما، کە لەم حاڵەتەدا چەندین قۆناغ بە یەک قۆناغ دەبڕێت چونکە بیرۆکەکە، پارچەکانی ڕوکارەکە و دەنگەکان ڕاستەوخۆ بەردەستن!

٢. بەشی تەکنیکی

لەگەڵ بیرۆکەیەکی باش و هەستکردن بە حەزی خەڵک، دەکرێت بگۆڕێت بە شتێکی ڕاستی. ئەم بەشە بە گشتی زۆرترین ماوەی پێدەچێت لە پرۆسەکەدا، ٦ مانگ یان زیاتر، چونکە زۆر ئاڵۆز و پێویستی بە هەموو ئەندامانی تیمەکە هەیە کە کاربکەن بە یەکەوە. ئەمە ئەو قۆناغەیە کە ئایکۆنەکان هەڵدەبژێردرێن، دیزاین دەکرێن و دەکرێنە سەر هێڵە ستونیەکان.

٣. تاقیکردنەوە

وەک هەموو جۆرەکانی تری یاری لەسەر ئینتەرنێت، سلۆتەکان پێویستە تاقی بکرێنەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بنەوە کە پابەندە بە ستانداردەکانی پیشەسازیەکە و لە چوارچێوەی مۆڵەتەکاندایە.

ئەمە تەواو دەکرێت بە دوو قۆناغ؛ لە یەکەم قۆناغدا، تیمی کۆمپانیاکە پێداچونەوە بە یاریەکە دەکەن تا دڵنیابن لە بەرزی کوالیتیەکەی، دواتر لە قۆناغی دووەم یاریەکە تاقی دەکرێتەوە لەلایەن کۆمیتە سەربەخۆکانی وەک ئیکۆگرا و تاقیگەکانی ئای تێک بۆ دڵنیا بونەوە لەوەی ئەم یاریانە ئەنجامی دادپەروەر و هەڕەمەکی دەبەخشن. دواتر ئەنجامی تاقیکردنەوەکە تۆمار دەکرێت لە فایلی جیا لەگەڵ کۆمسیۆنە سەربەخۆکە یان دەسەڵاتی مۆڵەتدانەکە.

٤. بڵاوکردنەوەی یاری

دواین قۆناغ لە دروستکردنی یاریەکە بڵاوکردنەوەیەتی لە گازینۆکانی ئۆنلاین. بڵاوکردنەوەی یاریەکە بەندە لەسەر قەبارەی کۆمپانیاکە لە پیشەسازیەکەدا؛ ئەگەر ستۆدیۆکە هێشتا نوێ بێت، ماندوو بون و هەوڵی زۆری دەوێت بۆ ئەوەی ڕای گشتی ئاشنا بکات بە بڵاوکردنەوەکان. بەڵام ئەگەر کۆمپانیاکە ناوبانگی گەورەی هەبێت لە بازاڕەکەدا، دەتوانێت بە ئاسانی بڵاوکردنەوەکەی بۆ بکات.