زەین کاش (Zain Cash) جزدانێکی مۆبایلییە لە 2018 بڵاو بۆوە بە ڕەزامەندی لە لایەن بانکی ناوەندی عێراق. ئەم جزدانە ئەلکترۆنییە توانای پارەدان، گواستنەوەی پارە، پارەدانی پسوڵە وەک ئاو و کارەبا، و کڕینی خزمەتگوزاری ئۆنلاین بۆ بەکارهێنەرانی بەردەست دەخات. هەرچەندە هێشتا ئەم جزدانە بەردەست نییە بۆ بەکارهێنانی لە ماڵپەڕەکانی گرەوی ئۆنلاین؛ چاوەڕێ دەکرێت بەم زوانە پشتگیری بۆ دروست بێت لە گازینۆکانی ئۆنلاین و ماڵپەڕەکانی گرەوی وەرزشی، وەک جزدانەکانی ئیتیسالات کاش و ڤۆدافۆن کاش کە لە چەندین وڵاتی عەرەبی بەردەستە.
خاڵە بەهێزەکانی زەین کاش (Zain Cash)
- بەردەستە بۆ هەموو مۆبایلە زیرەکەکان – زەین کاش (Zain Cash) سادە و ئاسان بەکاردێت لەسەر هەموو مۆبایلە زیرەکەکان. بۆ دروستکردنی هەژمارێکی نوێ لەم جزدانە، هەموو ئەوەی پێویستە هێڵێکی زەینە، مۆبایلێکی زیرەک، و هێڵی ئینتەرنێتە! و دوای دروست کردنی هەژمارێک، دەتوانیت بچیتە نزیکترین بەشی خزمەتگوزاری بۆ چالاکردنی هەژمارەکەت و ببیت بە خاوەنی کاردی جزدان®.
- باجی زۆر کەم – ئەم جزدانە ئەلکترۆنیە تەنیا 1% باج دەکاتە سەر پارە داخڵکردن و پارە ڕاکێشان. بەڵام، ئەگەر پارەکەت بە کاش ڕانەکێشیت یان داخڵ نەکەیت ئەوکاتە باجەکە 1% کەمتر دەبێت!
- کاردی پڕکردنەوەی پێشەکی ‘پریپەید’ی خۆرایی – زەین کاش (Zain Cash) کاردێکی جزدان پێشکەش دەکات کە دەتوانیت بەکاریبهێنیت لەسەر هەموو ئامێرەکانی ATM و هەروەها ماڵپەڕەکانی کاردی ماستەرکارد قبوڵ دەکەت، لەناویاندا بێگومان بۆ ماڵپەڕەکانی گرەوی وەرزشی و گازینۆکان.
- دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لە دابینکەری خزمەتگوزاری جیاواز – دەتوانیت ئەم جزدانە ئەلکترۆنیە بەکاربهێنیت بۆ پارەدان لە کۆمپانیاکانی گەشتیاری، کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن، بەرنامەکان، هۆتێلەکان، دڵنیایی و ڕێکخراوەکانی خێرخوازی.
خاڵە لاوازەکانی زەین کاش (Zain Cash)
- تەنیا لە عێراق بەردەستە – ئەم جزدانە ئەلکترۆنیە تەنیا لەناو عێراق بەردەستە، لەکاتێکدا کاردی جزدانەکە دەکرێت بەکاربێت لەسەر هەموو ماڵپەڕەکان و ئامێرەکانی ATM لەناوخۆی عێراق و دەرەوەی عێراق.
- باڵانسی دیناری عێراقی ناتوانرێت بەکاربهێنرێت بە ئۆنلاین – مامەڵە ئۆنلاینەکان گواستنەوەی نێودەوڵەتیە کە دەکرێت بە دۆلاری ئەمریکی و بە دیناری عێراقی ناکرێت. بۆیە، ئەگەر باڵانسەکەت دیناری عێراق تێدا بێت، ناتوانیت بە ئۆنلاین بەکاریبهێنیت. بۆیە پێویستە بڕۆیت بۆ نزیکترین سەنتەری خزمەتگوزاری و هەژمارەکەت پڕ بکەیتەوە بە دۆلاری ئەمریکی تا مامەڵەی ئۆنلاین بکەیت.
- سنوری مامەڵەکان ڕەنگە گونجاو نەبێت بۆ هەموو بەکارهێنەران – سنورەکان بۆ گواستنەوەی پارە، پارە داخڵکردن و پارە ڕاکێشان لە 5،000 دیناری عێراقی دەست پێ دەکات و زۆرترین بڕی دەگاتە 100،000 دینار، کە ڕەنگە بۆ بەکارهێنەرەکان گونجاو نەبێت، بەتایبەت کاتێک کەلوپەل و خزمەتگوزاری ئۆنلاین دەکڕین. لەگەڵ ئەوەشدا کاردەکانی ڤاوچەر یاخود پریپەید نرخەکەی تەنیا 100$.
دەتوانم زەین کاش (Zain Cash) بەکاربهێنم لە گازینۆ ئۆنلاینەکان؟
لە ئێستادا، هیچ ماڵپەڕێکی گرەوی وەرزشی و گازینۆی ئۆنلاین نییە کە جزدانی زەین کاش (ZainCash) قبوڵبکات. لەگەڵ ئەوەشدا، دەتوانیت ماستەرکارد بەکاربهێنیت کە لینک دەبێت بەم جزدانەوە لە گازینۆکانی ئۆنلاین و ماڵپەڕەکانی گرەوی وەرزشی کە ماستەرکارد قبوڵ دەکەن.
چۆن هەژمارێکی نوێ دروست بکەیت لە جزدانی زەین کاش (Zain Cash)؟
دەتوانیت هەژمارێکی نوێ دروست بکەیت لە جزدانی زەین کاش لە لایەن هەر مۆبایلێکی زیرەک یان تابلێتێک کە سیم کاردی زەینی هەبێت، بە کردنی ئەم هەنگاوانە:
(*210#) لێ بدە.
دوای ئەوە، مینوی زمانەکان دەردەکەوێت و دەتوانیت عەرەبی، کوردی یان ئینگلیزی هەڵبژێریت.
دواتر، نامەیەک دەبینیت کە ئەمە نوسراوە : (ژمارە 1 لێ بدە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری زەین کاش چالاک بێت).
ئەگەر ژمارە 1 لێبدەیت. خزمەتگوزاری زەین کاش چالاک دەبێت لەسەر ژمارەکەت.
دوای ئەوە، جزدانێکی کاتیت دەبێت بۆ 90 ڕۆژ، ئەگەر بتەوێت جزدانەکەت بکەیت بە هەمیشەی، پێویستە بچیتە یەکێک لە سەنتەرەکانی خزمەتگوزاری و ناسنامەکەت ببەیت تا جزدانەکەت چالاک بکەیت بە خۆرایی.
بەرنامەی ئۆنلاینی زەین کاش
دوای ئەوەی جزدانی زەین کاش لەسەر ژمارە مۆبایلەکەت چالاک دەکەیت، دەتوانیت بەرنامەکە دابەزێنیت لە ئەپ ستۆر یاخود گووگڵ پلەی بە نوسینی زەین کاش (Zain Cash) لە بەشی گەڕانەکەدا.
دوای داونلۆد کردن و دابەزاندنی بەرنامەکە، پێویستە کە ژمارەی هێڵی زەین بنوسیت و نامەیەکت پێ دەگات کە کۆدی OTP تێدایە کە لە بەرنامەکەدا دەینوسیت بۆ ئەوەی بگەیت بە هەژمارەکەت.
بەرنامەکە زۆر گونجاوە و ڕوکارێکی ئاسانی هەیە، و چەندین بژاردە پێشکەش دەکات، وەک ئەوانەی خوارەوە:
- لێدوانی هەژمار. کاتێک کلیک لە لێدوانی هەژمار (Account Statement) ەکەیت، بەرنامەکە داوا دەکات کە پاسۆردی هەژمارەکەت داخڵبکەیت تا هەموو مامەڵەکانی پێشووت ببینیت.
- نزیکترین سەنتەری ڕێگەپێدراو. بۆ ئەوەی نزیکترین بریکاری زەین بزانیت تایبەتمەندی GPS داگرسێنە لەسەر ئامێرە زیرەکەکەت یاخود تابلێتەکەت
- پڕکردنەوەی باڵانس. بەرنامەیە توانای ئەوەت دەداتێ کە باڵانسی جزدانەکەت یان هەر جزدانێکی تر پڕ بکەیتەوە، بە بڕێک کە لە نێوان 5،000 تا 100،000 دینار بێت لە یەک جاردا. ئەگەر دەتەوێت باڵانسی بەکارهێنەرێک پڕ بکەیتەوە، دەتوانیت ژمارەکەی بنوسیت یان کۆدی QR سکان بکەیت.
- گواستنەوەی پارە – ئەم بژاردەیە ڕێگات دەدات لە پارە بگوازیتەوە یان داوای پارەدان بکەیت لە بەکارهێنەرەکانی تر.
- ڕاکێشانی بڕەکەت – ئەگەر دەتەوێت بڕەکەت ڕابکێشیت. دەتوانیت کۆدی نزیکترین بریکار بنوسیت (و ئەگەر کۆدەکەت نییە، دەتوانیت کۆدی QR سکان بکەیت، یان لەسەر گووگڵ ماپ دیاریبکەیت). دواتر بڕی ڕاکێشانەکەت هەڵبژێریت.
- پارەی زەین بدە – دەتوانیت ئەو باڵانسەی هەتە لەسەر جزدانەکەت بەکاریبهێنیت بۆ پارەدانی هێڵەکەت یان خزمەتگوزاری و بەشداری کردن لە هێڵی ئینتەرنێت.
- کۆدی QRی جزدانەکەت – دەتوانیت کلیک لەم بژاردەیە بکەیت بۆ پیشاندانی کۆدی جزدانەکەت و بینێریت بۆ بەکارهێنەرەکانی تر تا لەوانەوە پارە وەربگریت.
- کڕینی کاردی ئۆنلاین بۆ بازاڕکردن – جزدانی زەین توانای ئەوەت دەداتێ کاردەکات بکڕیت لە نێوان 10$ بۆ 100$ بۆ بازاڕکردنی ئۆنلاین لە ماڵپەڕ و بەرنامە جیاوازەکان کە پارەدانی ماستەرکارد قبوڵ دەکەن. بۆ کڕینی ئەم کاردە، پێویستە ئەم زانیاریانەی خوارەوە بنوسیت:
- ناوی یەکەم
- ناوی دووەم
- ناوی خێزان
- بەرواری لەدایکبوون
پێویستە ئەم زانیاریانە بە زمانی ئینگلیزی بنوسیت، دوای ئەوەی نامەیەکت پێدەگات کە ژمارەی کاردەکەت و کۆدی نرخی دڵنیاکردنەوەی کاردەکەت (CVV) تێدایە.
داتاکەت لەسەر بەرنامەی زەین کاش پارێزراوە بە پاسۆردێک کە خۆت دایدەنێیت کاتێک جزدانەکە چالاک دەکەیت لەسەر هێڵەکەت. بۆیە، پێویستە پاسۆردێکی تایبەت و دوبارە نەبوو دابنێیت و بەرواری لەدایک بوون، بەرواری هاوسەرگیری و یان هەر ژمارەیەکی تری ئاسان چاوەڕوان کراو دامەنێ.
شایەنی ئاماژە پێکردنە کە بەکارهێنەرەکان دەتوانن ئاگادارکردنەوەی بەرنامەکە چالاک بکەن تا ئاگادار بن لە هەر پارەدانێک کە دەیکەن و پارەی وەری دەگرن لە لایەنی ترەوە.
کڕینی کاردەکانی ئۆنلاین لە ڕێگای بەرنامەی زەین کاش (Zain Cash):
لەگەڵ بەرنامەی زەین کاش ( Zain Cash) ، دەتوانیت هەر کاردێکی ئۆنلاین بکڕیت و پارەدان بکەیت لەسەر ماڵپەڕەکان، بەرنامەکان و یاریەکان وەک ئەمانەی خوارەوە:
- Google Play
- iTunes
- Playstation Network
- Steam Cards
- xBox Cards
- Careem
- Fastlink
- Horizon Fay
- Amazon
- League of Legends
- Open Market Portal
- Zain Virtual Cards
دابینکەرانی خزمەتگوزاری لە بەرنامەی زەین
چەندین خزمەتگوزاری هەیە کە دەتوانیت پارەکەی بدەیت لە ڕێگای بەرنامەی زەین، وەک:
- حیجز کردنی هێڵی ئاسمانی و هۆتێل
- فێرکردن
- تەندروستی و جوانکاری
- ئینتەرنێت
- بازاڕکردنی ئۆنلاین
- کەل و پەل
- کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن
- بۆنە و ئیڤێنتەکان
- گواستنەوەکان
- دڵنیایی
- ڕێکخراوەکانی خێرخوازی
- هۆتێلەکان
- خزمەتگوزاری بازرگانی
شایەنی ئاماژەیە کە پارەدان لە ڕێگای بەکارهێنانی بەرنامەی زەین بۆ هەر یەکێک لەم خزمەتگوزاریانە داشکاندنت دەداتێ کە دەست پێدەکات لە 5% تا دەگاتە 50%!
کاردی جزدان
زەین کاش (Zain Cash) کاردەکات لەگەڵ کۆمپانیای سویچ بۆ بەردەست بوونی کاردی پریپەید (کاردی جزدان)، کە خزمەتگوزاریەکی تایبەتە و بەردەست دەخرێت تەنیا بۆ بەشداربوانی زەینی عێراق.
لەگەڵ ئەم کاردە، دەتوانیت هەر خزمەتگوزاری و بەرهەمێک بە ئۆنلاین بکڕیت، ڕاکێشانی پارە لە ئامێرەکانی ATM لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، و دەتوانیت مامەڵەکانی پێشوو و باڵانسی ئێستات ببینیت لە بەرنامەی زەین کاش ‘Zain Cash’.
زۆر بەکارهێنەر لەو بڕوایەدایە کە WaltCard باشترین ماستەرکاردی عێراقیە، ڕێگە پێدراوە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق، و باجی پارە ڕاکێشان و پارە داخڵکردن تەنیا 1%. بۆیە ئەگەر 100 دینار داخڵ بکەیت، تەنیا 1 دینار دادەشکێت! لە ماوەی پێشوودا، زەین کاش Zain Cash بڵاوی کردەوە کە ئەم کاردە دەگەیەنێت بە بەکارهێنەرەکانی لە بەغداد بە خۆرایی لە ماوەی تەنیا 24 کاتژمێردا!
شایەنی ئاماژەیە کە بەکارهێنەرەکە پێویستە جزدانێکی هەمیشەیی زەین کاشی هەبێت بۆ بەدەست هێنانی ئەم کاردە. لەبەر ئەوە پێویستە هەژمارەکەت چالاک بکەیت لەسەر جزدانەکەەت بە پێدانی کۆپیەک لە ناسنامە لە نزیکترین بریکاری خزمەتگوزاری زەین کاش.
ئەم کاردە دوو هەژماری جیات دەداتێ. یەکەمیان بە دراوی دیناری عێراقیە، لەکاتێکدا دووەمیان دۆلاری ئەمریکیە. ئەم تایبەتمەندیە دەکڕێت سود و زیانی هەبێت لە هەمان کاتدا! سودی هەیە چونکە توانای ئەوەت دەداتێ خەرجکردنەکانت ڕێکبخەیت. بەڵام زیانیشی هەیە چونکە ناتوانیت پارەکەی بە دیناری عێراقی لە هەژمارەکەتە بەکاربهێنیت لەسەر ماڵپەڕەکان و ئەم بابەتە دەکڕێت بێزارکەر بێت بۆ هەندێ لە بەکارهێنەران، دەتوانیت بەسەر ئەم کێشەیەدا زاڵبیت بە پڕکردنەوەی هەژمارەکەت تەنیا بە دۆلاری ئەمریکی.
یەکێک لە گرنگترین سودەکانی ئەم کاردی پریپەیدەی جزدان ئەوەیە کە لە هەموو ماڵپەڕەکان قبيوڵکراوە بە ماڵپەڕەکانی گرەوی وەەرزشی و گازینۆشەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ناتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ ڕاکێشانی بردنەوەکانت چونکە ماستەرکارد پشتگیری پارە ڕاکێشان نەکات لەلایەن هەموو ماڵپەڕەکانی قومارکردن. لەبەر ئەوە پێویستە بردنەوەکانت دەربکەیت لە ڕێگای گواستنەوەی بانکی.
یەکێک لە باشترین ماڵپەڕەکانی گرەوی وەرزشی و گازینۆکانی ئۆنلاین کە بشتگیری زەین کاش و کاردی جزدان دەکات بریتیە لە بێت فیناڵ Betfinal! پشتگیری زمانەکانی کوردی و عەرەبی دەکات، پاکەیجێکی تایبەتی بۆنسی بەخێرهاتن دەدات بە یاریزانانی عێراقی کە دەگاتە 1،350$، و چەندین ئۆفەری هەمیشەییان پێ دەدات. هەروەها، کۆمەڵە یاریەکی زۆر پێشکەش دەکات کە دەگاتە زیاتر لە 2،000 ناونیشانی جیاوازی یاری.