هەموو ئەوەی پێویستە بیزانیت لەسەر فیفا ٢١

()

How useful was this post?

Click on a star to rate it!

Average rating / 5. Vote count:

No votes so far! Be the first to rate this post.

ئەگەر تۆ هەوادارێکی وەرزشی ئەلکترۆنیت، ڕەنگە بتەوێت بزانیت ئایا کەی یاری فیفا ٢١ بڵاو دەکرێتەوە . هەرچەندە ئەم یاریە پێشبڕکێیەکی قورس دەکات لەگەڵ پرۆ ئیڤۆلوشن سۆکەر، بەڵام هێشتا بەناوبانگترین یاری تۆپی پێیە لە جیهاندا! فیفا بەناوبانگی زیاتری هەیە و زیاتر لەناو یاریکارانی ئۆنلایندا بڵاوە سوپاس بۆ ئەوەی کە ئاسانە یاریکردن، کاریگەری ڕووکاری کوالیتی بەرز، و لەسەر هەموو جۆرە پلاتفۆڕمەکان بەردەستە.

لەم کاتەدا هەموو ساڵێک، هەواداران دەست دەکەن بە حسابکردنی کات بۆ بەرواری دەرچونی یاریەکە و تا بەراوردی بکەن بە وەشانی پێشووی یاریەکە تا بزانن چ تازەگەریەک و خاڵێکی بەهێز بەردەست خراوە لە یاریەکە.

لە کۆنفڕانسێکی ئۆنلایندا، ئی ئەی سپۆرت ڕایگەیاند کە فیفا ٢١ بڵاو دەکرێتەوە لە ئۆکتۆبەری 2020، لەگەڵ ئەوەدا، ئەم کۆنفڕانسە یاریزانەکانی ناخۆشحاڵ کرد چونکە هیچ زانیاریەکی سەرنجڕاکێشی نەدا دەربارەی یاریەکە. لەگەڵ ئەوەشدا، کورتەی یاریەکە کە بڵاوکراوەتەوە کوالیتی سەرنجڕاکێشی وەشانە نوێیەکە پیشان دەدات.

دەربارەی ئەو مشتومڕەی لەسەر یاریەکە هەیە، لەم بابەتەدا، هەموو شتێک کە پێویستە بیزانیت بەردەستی دەخەین، لەناویاندا ئەو داواکاریانەی هەیە بۆ کارپێکردنی ئەم یاریە ، و تایبەتمەندیەکانی لە یاریەکەدا هەیە.

بەرواری بڵاوکردنەوەی فیفا ٢١

ئی ئەی سپۆرت بڵاوی کردەوە کە فیفا ٢٠٢١ بەردەست دەبێت لە ٩ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠. ئەمە تۆزێک دواکەوتووە لە چاو پێشتر، کە خۆی بە شێوەیەکی گشتی یاریەکە لە کۆتایی مانگی سێپتەمبەر بڵاو دەکرێتەوە، بەڵام بەروارەکە دواخراوە بە هۆی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەگەر دەتەوێت یاریەکەت زوتر دەست بکەوێت، دەتوانیت داوای وەشانی تایبەت بکەیت لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەی کۆمپانیاکە بۆ ئەوەی لە ٦ ی ئۆکتۆبەر دەستت بکەوێت

شایەنی ئاماژەکردنە کە ئەم بەروارە تەنیا بۆ پلەیستەیشن٤ ، ئێکس بۆکس وەن، و کۆمپیوتەرە. لە کاتێکدا بەرواری بڵاوکردنەوەی یاریەکە بۆ پلەیستەیشن ٥، ئێکس بۆکس ئێس و ستادیا هێشتا ڕانەگەیەنراوە، هەروەها، چاوەڕوان دەکرێت کە لە کۆتای ساڵی ٢٠٢٠ بڵاو بکرێنەوە.

کام ئامێرانە دەتوانن فیفا ٢٠٢١ لەسەر بکرێت؟

فیفا ٢٠٢١ لەسەر هەموو ئامێرەکان بەردەست دەبێت، وەک:

  • دیسکتۆپ
  • لاپتۆپ
  • پلەیستەیشن چوار و پلەیستەیشن پێنج
  • ئێکس بۆکس وەن
  • ستادیا

تایبەتمەندیە نوێیەکان لە فیفا ٢١ چین؟

لە هەمان کاتی بڵاوکردنەوەی یاری فیفا ٢٠٢١، وەشانی نوێی ئامێرەکانی ئێکس بۆکس سێریەس ئێکس و پی ئێس٥ بڵاو دەبنەوە. وەشانی یاریەکەی ئەم ئامێرانە بە دیسک نین، بەڵام کۆمپانیای ئی ئەی ئەم تازەکردنەوەی پێش وەخت زانیوە، بۆیە، وەشانی دیجیتاڵیان دانا بۆ ئەوەی بگونجێت لەگەڵ ئەو ئامێرانە، لەبەر ئەوە، ئەگەر لە بەرنامەتایە پلەیستەیشن پێنج یان ئێکس بۆکسی نوێ بکڕیت پێویستە جۆری دیجیتاڵی یاریەکە بکڕیت.

هەندێک تایبەتمەندی نوێ هەیە لە وەشانە نوێیەکەی فیفا ٢٠٢١: خێرابوونی یاریزان بە پێی ماوە باشترکراون، خێراتر کراون، زیاتر دەکرێت کۆنترۆڵ بکەیت، و وەڵامدانەوەی باشی هەیە.

میکانیزمی وەستانی یاریزانەکان گەشەیپێدراوە. بۆیە، دەتوانیت یاریزانەکان لە هەر جێگایەک دابنێیت کە خۆت دەتەوێت لەوێ بن تا تەواو بگونجێن بۆ باری هێرش بردن و بەرگری کردن. ئەم میکانیزمە هەروەها توانای ئەوە بە یاریزانەکان دەدات کە هەنگاوەکانی ڕاهێنەرەکە زیاتر بەگوێ بکەن. هەروەها تەکنەلۆژی ڕاکردن گەشەی پێدراوە و خێرایی یاریزانەکان زیاتر کراون بۆ ئەوەی یاریەکە زیاتر سەرنج ڕاکێش و سەرسوڕهێنەر بێت.

ئی ئەی سپۆرت ئاماژەی بەوە کردووە کە توێژینەوەیان کردووە لەسەر فیدباکی یاریزانەکان دەربارەی یاری فیفا ٢٠٢٠. یەکێک لە تێبینیە گرنگەکان ئەوە بووە کە تۆپ بە ئاسانی لە یاریزانەکان دەسەنرێت، و ئەمە کاری لەسەر کراوە لە فیفا ٢٠٢١. بۆیە، ئەگەر زۆرە کە ئەم یاریە ببێت بە باشترین لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠٢١

بێجگە لە گۆڕانکاریە گەورەکان، هەروەها چەندین گۆڕانکاری تری بچوک کراون و تایبەتمەندی نوێ زیاد کراون بۆ شێوازی یاریکردن، کە زیاتر دەبینیت کاتێک چێژ لە یاریەکە وەردەگریت و یاری دەکەیت!

دەرەنجام

هەرچەندە هێشتا زۆر زووە تا بڕیار لەسەر فیفا ٢٠٢١ بدرێت چونکە هێشتا بڵاونەکراوەتەوە، خاڵە بەهێزەکانی کە لەلایەن کۆمپانیاکەوە ڕاگەیەندراوە وا دەکات یاریەکە شایەنی تاقیکردنەوە بێت! دەتوانیت جێژ لەم یاریە وەربگریت لەسەر پی سی یان لاپتۆپ. پلەیستەیشن چوار و پلەیشتەیشن پێنج، هەروەها لەسەر ئێکس بۆکس. بۆ ئەوەی باشترین ئەدای یاریەکە ببینیت، پێویستە گرافیک کاردێک بەکاربهێنیت کە ٦ گێگا بایت کەمتر نەبێت، و شاشەیەک کە ئێچ دی یان بەرزتر بێت.

ئەگەر ئارەزوو دەکەیت سەیری پاڵەوانێتیەکانی فیفا بکەیت، دەتوانیت بردنەوە بەدەست بهێنیت لە گرەوکردنی فیفا لە بێت فیناڵ! هەموو ئەوەی پێویستە بیکەیت پێشبینی کردنە لەسەر یاریزانێک/تیمێک کە یاریەکە یان پاڵەوانێتیەکە دەباتەوە.